شبكة لالش الاعلامية

ئيساله‌ نێزیکی سێ ملیۆن گەشتیاران سەره‌دانا ھەرێما کوردستانێ کريە

ئيساله‌ نێزیکی سێ ملیۆن گەشتیاران سەره‌دانا ھەرێما کوردستانێ کريە
ھەولێر -KDP.info-

ئەمساڵ نزیکەی سێ ملیۆن گەشتیار سەردانی ناوچە گەشتیارییەکانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە و، گوتەبێژی گەشتوگوزاری ھەولێریش دەڵێت، لەو ڕێژەیە نزیکەی ملیۆنێک و٨٠٠ ھەزار گەشتیار سەردانی ھەولێریان کردووە.

نەریمان فازل، گوتەبێژی گەشتوگوزاری ھەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ھاتنی گەشتیاران بۆ ھەرێمی کوردستان بەردەوامە و ئێستا بەھۆی کردنەوەی قوتابخانەکان کەمتر بووە و زیاتر لە کاتی بەفربارین گەشتیاران ڕوو لە ھەرێمی کوردستان دەکەن و لە کاتی ھاتنیان ھەموو ئاسانکارییەکیان بۆ دەکرێت و ڕێنماییی خۆپارێزیشیان بەسەردا دابەش دەکرێت.”

گوتەبێژی گەشتوگوزاری ھەولێر ڕوونیشی کردەوە: ”لەو سێ ملیۆن کەسەی سەردانی ھەرێمی کوردستانیان کردووە بۆ گەشتوگوزار نزیکەی ملیۆنێک و ھەشت سەد ھەزاریان ھاتوون بۆ ناوچە گەشتیارییەکانی ھەولێر.”

گوتیشی: زیاتری ئەو گەشتیاریانەی دێنە ھەرێمی کوردستان لە ناوەڕاست و خوارووی عێراقەوە ھاتوون و گەشتیاری بیانیشمان ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ حكوومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ پرۆژێ تلفریكا چیايێ زاوا ل دهۆكێ ڤه‌كر

Lalish Duhok

“سه‌رۆكاتیا هه‌رێما كوردستانێ 100 پاس بۆ ڤه‌گوهاستنا زیاره‌تكارێن چلینیێ دابینكرن”

Lalish Duhok

به‌غدا دراڤێ مووچێ فەرمانبەرێن هه‌رێما كوردستانێ هنارت 

Lalish Duhok