شبكة لالش الاعلامية

مه‌سرور بارزانی 6 ملیار دینار بۆ ناڤه‌ندێن خووندنێ تەرخانکرن

مه‌سرور بارزانی 6 ملیار دینار بۆ ناڤه‌ندێن خووندنێ تەرخانکرن
K24 – هه‌ولێر:

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ رایده‌گه‌یه‌نێت، مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 6 ملیار دیناری بۆ ناوەندەکانی خوێندن تەرخانکرد.

ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه‌ 25ـی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ری 2022) وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه‌، تێیدا هاتووه‌: مه‌سرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بڕی 6 شەش ملیار دیناری بۆ ناوەندەکانی خوێندنی وەزارەتی پەروەردە تەرخانکرد، به‌مشێوه‌ی خواره‌وه‌:

1- بڕی سێ ملیار دینار بۆ دروستکردنی ژووری نوێی خوێندن لەناوەندەکانی خوێندن لە وەزارەتی پەروەردە، لە ئێستادا هەموو رێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی دارایی بۆ دروستکردنی (184) سەد و هەشتاو چوار ژووری نوێی خوێندن (هۆبە) تەواو بووە، لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان، لە ئێستادا دەتوانن دەستبەکاربن بۆ جێبەجێکردن.

2- بڕی سێ ملیار دینار بۆ نۆژەنکردنەوەی (293) دوسەد و نەوەد و سێ قوتابخانە، کە رێکارەکانی ئەندازەیی و کارگێریی و فەرمانی خەرجی داراییان لەسەر بودجەی ئاسایی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان تەواو بووە، لە ئێستادا دەتوانن دەستبەکاربن بۆ جێبەجێکردن .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگه‌ها دهوكێ به‌رهه‌ڤیێن هاتنا ئاواره‌یێن مووسلێ دگه‌ل رێكخراوان دكه‌ت

Lalish Duhok

سوبەهی دێ ده‌نگدانا تایبه‌ت هێته‌ ئەنجامدان

Lalish Duhok

ژاپۆن ژمارەیەكا پێتڤيێن سەربازی بۆ پۆلیسێن كوردستانێ دابین دكت

Lalish Duhok