نیشانێن بهرى تووشبوونێ ب جەڵتا مێشكى چنه؟
وشه:
جەڵتەی مێشك، یەكێكە لە حاڵەتە مەترسیدارەكان، رۆژنامەیەك ئاماژە دەكات كە 43%ی تووشبووان بەر لە هەفتەیەك لە تووشبوون بەو حاڵەتە، هەندێك نیشانەیان لەسەر دەردەكەوێت.
وەك رۆژنامەی “Express”، بلاو كردەوە، پزیشكان لە نەخۆشخانەی مایۆ ئاماژە دەكەن كە 43%ی تووشبووان بە جەڵتەی مێشك بەر لە هەفتەیەك لە تووشبوون چەند نیشانەیەكیان لەسەر دەردەكەوێت، كە بە دەگمەن بۆ ماوەی 24 سەعات بەردەوام دەبێت، بۆیە لەكاتی دەركەوتنیان پێویستە راوێژ بە پزیشك بكرێت.
گاری بارلێت، پزیشك لە ناوەندی بیفرسبروكی پزیشكی دەڵێت، هەندێك لەو نەخۆشانەی تووشی جەڵتەی مێشك دەبن، ماوەیەك بەر لە تووشبوونیان كتوپڕ بینایی یەكێك لە چاوەكانیان لەدەست داوە، هەندێكجاریش هیچ ئازارێكیان نەبووە، جاری وایش هەیە پەڵەی تاریك یان سپێبەر لەبەرچاویان دروست بووە.
ئەو لەدەستدانە كاتییەی بینایی ئاماژەیەكە بۆ تووشبوون یان روودانی جەڵتەیەكی وردی مێشك، لە سێیەكی حاڵتەكان بریتییە لە سەرەتایەك بۆ جەڵتەیەكی توندی مێشك، جیا لەوە لە نیشانەكانی تووشبوون بە جەڵتەی وزردی مێشك، هەستكردنە بە خاوی و نارەحەتی لە پەلەكانی لەش، پزیشكان دەڵێن، كەمكردنەوەی پەستانی بەرزی خوێن و ئاستی كۆلیسترۆلی زیانبەخش، مەترسی تووشبوون بە جەڵتەی مێشك تا ئاستێكی زۆر كەم دەكاتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی