نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتى:هه‌يڤا داهاتى هژمارا ئاكنجيێن جیهانێ دێ گه‌هته 8 ملیار كه‌سان
K24 – هه‌ولێر:
دوای زیانه‌كانی كۆڤید 19 و جه‌نگی ئۆكرانیا، مانگی داهاتوو ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان ده‌گاته 8 ملیار كه‌س، له‌مباره‌یه‌وه نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایده‌گه‌یه‌نێت، رێژه‌ی مردن له جیهان كه‌مبووه‌ته‌وه.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا ژماره‌ی دانیشتوانی جیهان ده‌گاته 8 ملیار كه‌س.
گۆتێرێش ده‌شڵێت: “په‌ره‌سه‌ندنه‌كان له بواری ته‌ندروستی وایكردووه، ته‌مه‌نی مرۆڤ له‌سه‌ر ئاستی جیهان درێژبێت و رێژه‌ی مردن كه‌مبێته‌وه، به‌تایبه‌ت له ریزی ژنان و منداڵان.
له لایه‌كی دیكه‌وه ناتالیا كانیم به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكار له سندووقی دانیشتوانی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، رایگه‌یاند، پێویست به‌وه‌ناكات له‌باره‌ی به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی دانیشتوانی جیهان، ترس بڵاوبكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها گوتی: “له 15ـی نۆڤێمبه‌ر/ تشرینی دووه‌می داهاتوو، كه ده‌كاته رۆژی جیهانی دانیشتوان، ره‌نگه زۆرێك به‌و بۆنه‌وه ئاهه‌نگ نه‌گێڕن، چونكه رێژه‌ی دانیشتوانی جیهان به‌رزبووه‌ته‌وه، خه‌ڵك ترسی له‌وه هه‌یه كاتێك سامانه سرووشتییه‌كانی گۆی زه‌وی به‌شی ئه‌و ژماره نه‌كات”.
بانكی نێوده‌وڵه‌تیش له میانه‌ی راپۆرتێكدا ئاماژه‌ی به‌وه داوه، له‌ساڵی 2050 ژماره‌ی دانیشتوانی گۆی زه‌وی ده‌گاته 10 ملیار كه‌س، ئه‌مه‌ش پێویستی به‌وه هه‌یه به رێژه‌ی %50 به‌رهه‌می كشتوكاڵی زیادبكرێت، هه‌روه‌ها به رێژه‌ی %15 به‌كارهێنانی ئاوی زیاتر.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی