شبكة لالش الاعلامية

ڕۆنکرنەك ژ وەزارەتا دارایی و ئابووری

ڕۆنکرنەك ژ وەزارەتا دارایی و ئابووری

باسنيوز:
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی هەواڵی چەند پەیج و کەناڵێک بڵاو کردەوە.

ئەمشەو سێشەممە 3/10/2023، وەزارەتی دارایی لە روونکردنەوەیەکدا بڵاوی کردووەتەوە: “لە وەڵامی چەند پەیج و کەناڵی NRT کە لێدوانێکیان بەناوی دکتۆر هاوڕێ کەمال ڕاوێژکاری یاسایی وەزارەت سەبارەت بە لێبڕینی هەزار دینار لەمووچەی مانگی تەموزی فەرمانبەران بڵاوکردۆتەوە، بۆ ڕای گشتیی و سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕوون دەکەینەوە کە ناوبراو هیچ لێدوانێکی لەسەر ئەو بابەتە بۆ هیچ پەیج و کەناڵێکی ڕاگەیاندن نەداوە.”

ئاماژە بەوەش دراوە: “سەبارەت بەو بابەتە راوێژکاری یاسایی وەزارەتمان (د. هاوڕێ کەمال) ڕای گەیاند ئەو هەزار دینارەی کە ساڵانە دووجار لە موچەی مانگی حەوت و مانگی دوانزە لە فەرمانبەر دەبڕدرێت بە پێی مادەی 12ی یاسای رەسمی پولی ژمارە 71ی ساڵی 2012 یەو لە سەرتاسەری عیراق جێبەجێ دەکرێت نەک تەنها لە هەرێمی کوردستان و ئەم بابەتە نوێ نییە و ساڵانی ڕابردووش جێبەجێ کراوەو پێویستی بەهیچ بڕیارێک نییە.”

وەزارەتی دارایی راشی گەیاندووە: “بەمافی خۆمانی دەزانین ڕێکاری یاسایی بەرامبەر کەناڵی NRT و سەرجەم ئەو پەیجانە بگرینە بەر کە چەواشەکاریان لەو بابەتەدا کردووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پارێزگارێ سلێمانيێ دەست ژ کار ڤه‌کێشا

Lalish Duhok

هه‌ولێر و به‌غدا ده‌رباره‌ی دابینكرنا مووچه‌ى نێزیك بووينه‌ ل رێككه‌فتێ

Lalish Duhok

وەزارەتا خووندنا بلند و ڤه‌كۆلينێن زانستى بریار لسەر دوو کوليژا دده‌ت

Lalish Duhok