پارێزگارێ سلێمانيێ دەست ژ کار ڤهکێشا
سلێمانی-KDP.info-![]()
پارێزگاری سلێمانی دەستی لە کار کێشایەوە و وەک خۆی گوتی، گرفت و ململانێی سیاسی لە ناوچەکە ، وای کردووە نەتوانن خزمەتی هاووڵاتیان بکەن.
لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا کە ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوە چوو، (سەردار قادر) دەستلەكاركێشانەوەی لە پۆستی پارێزگاریی سلێمانی راگەیاند.
(سەردار قادر) بۆ رۆژنامەنووسان ھۆكاری دەستلەكاركێشانەوەی بۆ ئەوە گێڕایەوە كە نەیانتوانیوە وەك ئیدارەی پارێزگای سلێمانی چەندین كار و داواكاریی ھاووڵاتیان جێبەجێ بكەن.
(سەردار قادر) گوتی: “كە داھاتی ناوخۆ بە دروستی كەمینەیەكی لای من بێت و خەرجكردنی لای من نەبێت، كە نەتوانم شوێنی خوێندكاران چاك بكەین و شایستە داراییەكان بۆ مامۆستایان پەیدا بكەم، كە بەڵێن دراوە لە دوای خۆپێشاندانەكان و شەقام و كارەبا چاك بكەین و پڕۆژەی ئاوی خواردنەوە چارەسەر بكەین.. لەم دەقەیەوە من بڕیارم دا دەست لە كار بكێشمەوە، سبەی پڕۆسەی دەستلەكاركێشانەوەكەم دەگەیەنمە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی پارێزگا چونکە ئەوان لەسەر داوین”.
گوتیشی کە ئەوەی لەم کۆنفڕانسەدا گوتی، دواڕاگەیێندراوی دەبێ و قسەی زیاتری نابێ تە لەمبارەیەوە بیکات.
بزووتنەوەی گۆران و یەکێتیی نیشتیمانی هاوپەیمانێتی و ڕێککەوتنی سیاسییان هەیە و بۆ پڕکردنەوەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی و لەمبارەیەشەوە (سەردار قادر) گوتی “ئەوان خاوەنی وەڵامن لەوەی کێ شوێنی ئەو دەگرێتەوە.”
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
