شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ و سەرۆککۆماری تورکیا ل دوبەی کۆمبوون

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ و سەرۆککۆماری تورکیا ل دوبەی کۆمبوون
K24 – هەولێر

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و سەرۆککۆماری تورکیا لە دوبەی کۆبوونەوە و جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

رۆژی سێشەممە (13ـی شوباتی 2024) مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە شاری دوبەی، لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا کۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە وەزیرانی دەرەوە و بەرگری و وزە و سەرچاوە سرووشتییەکان و بازرگانيی تورکیا ئامادەی بوون، بارودۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە و پەرەپێدانی پەیوەندیى دوولایەنە تاوتوێ کرا.

هەروەها هەردوولا جەختییان لە گرنگیی پتەوکردنی هاریکاری و هەماهەنگی لەپێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە کردەوە.

پێشتریش عەمار نەجمەددین، نێردراوی کوردستان24 بۆ دوبەی رایگەیاند، کاتژمێر 15:00 بە کاتی هەولێر، کۆبوونەوەی نێوان مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا دەستیپێکرد.

کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و سەرۆککۆماری تورکیا لە پەراوێزی بەشداریکردنیانە لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان ک ئێستا لە ئیمارات بەڕێوەدەچێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كۆمیسیۆن: نابت هیچ كەس و لایەنه‌ك بانگەشا پێشوەخت بۆ گشتپرسيێ بكت

Lalish Duhok

نه‌ته‌وه‌يێن ئێكگرتى: 126 هه‌زار كه‌س ژ عه‌فرینێ ئاواره‌ بووينه‌

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی ل ناڤه‌راستا مه‌ها بهێت ل رۆسیایه‌

Lalish Duhok