شبكة لالش الاعلامية

ترومبێلا تایبەتا قەزافی چی ب سەر دا هات؟

ترومبێلا تایبەتا قەزافی چی ب سەر دا هات؟
وشه‌14120171239800_qzafi1
لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان، ژمارەیەك وێنەی ئەو ئۆتۆمبێلە بڵاو كراوەتەوە كە بە تایبەت بۆ سەرۆكی پێشووی لیبیا موعەمەڕ قەزافی دروست كرابوو.
ئۆتۆمبێلە تایبەتەكە بە ناسناوی “مووشەكی جەماوەری” ناسراوە و پێشتر لە ساڵی 1999 لەسەر داوای قەزافی خۆی، بە تایبەت دیزاین كرابوو و هۆكاری دروستكردنی ئەو ئۆتۆمبێلەش لەو كاتەدا دەگەڕایەوە بۆ بۆنەی یادی 30 ساڵەی شۆڕشی ئەلفاتیح، كە لە ئەنجامی ئەو شۆڕشەدا قەزافی لە ساڵی 1969 دەسەڵاتی گرتە دەست.
ئۆتۆمبێلەكە لەلایەن كۆمپانیای  Tesco TS SpAی ئیتاڵی دروست كراوە و لە رووی ئاسوودەیی، تەناهی، بەهێزی و خێرایییەوە خاوەنی كۆمەڵێك تایبەتمەندیی باڵایە، هۆی ناونانیشی بە مووشەك بە هۆی شێوەكەیەوەیە كە لێكچوونی لەگەڵ مووشەكدا هەیە.
نرخی ئۆتۆمبێلەكە بە یەك ملیۆن یۆرۆ دەخەمڵێنرێت، درێژییەكەی 17 پێیە، پانییەكەی شەش پێیە و هێزی خێرایی 230 ئەسپی هەیە و بە جۆرێك دروست كراوە كە توانای رێكردنی لە ژینگە بیابانییەكەی لیبیادا هەبێت.
سەرچاوە/ سپوتنیك.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ديتنا ماسییه‌كى هه‌مان ده‌هنێن مرۆڤی هه‌نه‌

Lalish Duhok

 به‌رازه‌ك ب شێوێ مرۆڤى هات ديتن 

Lalish Duhok

فڕۆکەيه‌ك دبته‌ ھۆتێل

Lalish Duhok