شبكة لالش الاعلامية

ژیان ل 70 پلا ژێر سفردا.. ئاستەنگیێن ئاكنجيێن گوندەكێ رووسى

ژیان ل 70 پلا ژێر سفردا.. ئاستەنگیێن ئاكنجيێن گوندەكێ رووسى  

خەندان111412017_sardaaa
گوندی ئۆیمایکۆنی ڕوسی بە ساردترین شوێنی سەر زەوی دادەنرێت کە خەڵکی تێدا بژی‌و هەندێکجار پلەی گەرماکەی بۆ 70 پلەی ژێر سفری سلیلزی دادەبەزێت.

گوندەکە دەکەوێتە سیبریاو نۆ هەزار کیلۆمەتر لەپایتەختی ڕوسیاوە دوورە، لەوێ 500 هاوڵاتی دەژین‌و بەهۆی کەشوهەواکەیەوە ناتوانن هیچ جۆرە کشتوکاڵێک بکەن، بۆیە دانیشتوانەکەی پشت دەبەستن بەخواردنی گۆشت.

ئەوەی مایەی سەرنجڕاکێشانە، ئەو گوندە ساردە ناوەکەی بەواتای “ئاوی نەبەستوو” دێت، ئەویش بەهۆی بوونی کانییەکی گەرم لەناو گوندەکەدا.
پێشترو لەبیستەکان‌و سییەکانی سەدەی رابردوو ئەو ناوچەیە شوێنێک بووە بۆ ئاودانی ئاژەڵە ماڵییەکان بەهۆی ئەو کانیە گەرمەی لەوێ هەڵدەقوڵێت، بەڵام حکومەتی سۆڤیەتی شوێنەکەی کرد بە ناوچەیەکی نیشتەجێبوونی هەمیشەیی.

الشوارع تجاد تخلو من المارة

بۆ گەیشتن بەئۆیمایکۆن دەبێت بەئوتومبێل دوو کاتژمێر ڕێبکەیت لەشاری یاکوتسک پایتەختی هەرێمی یکوتیا، ئەوێش بەساردترین شاری لەسەر ڕووی زەوی هەژمار دەکرێت، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا شارێکی زیندووەو دوو فڕۆکەخانەو زانکۆو قوتابخانەو هۆڵی شانۆو مۆزەخانەی تێدایە.

یەکێک لەو کێشانەی دانیشتوانی گوندی ئۆیمایکۆن ڕووبەڕووی دەبنەوە، بەستنی مرەکەبی قەڵەمە، هەروەها بەستنی شوشەی چاویلکەو زوو دابەزینی پاترییە.

الطقس يحتاج لاحترازات كثيرة في أويمياكون

هەروەها بەهۆی نزمی زۆری پلەی گەرمیی، هاوڵاتیانی گوندەکە بەدرێژایی رۆژ بزوێنەری ئوتومبێلەکانیان ناکوژێننەوە بەهۆی ئەوەی ترسیان هەیە لەدوای کوژاندنەوەی نەتوانن بەئاسانی دایبگرسێننەوە.

کێشەیەکی دیکە کە رووبەڕووی دانیشتوانی گوندەکە دەبێتەوە لەکاتی مردن‌و ناشتنی کەسێکدایە. ناشتنی هەر مردوویەک لانی کەم سێ رۆژ دەخایەنێت ئەویش بەهۆی ئەوەی پێویستە بۆ هەڵکەندنی زەوییەکە بڕێکی زۆر سەهۆڵ بتوێننەوە لەڕێی خەڵوزی داگیرساوەوە. 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆکار و چارەسەريا شەش جۆرێن سەر ئێشانێ بزانە

Lalish Duhok

كریستیانو رونالدو ولیونێل میسی بوو جارا پێنچێ ده‌ربازی موندیالا جیهانێ بوون 

Lalish Duhok

چ بكه‌ین هه‌تاكو حه‌زا مه‌ لسه‌ر خواندنێ بیت؟

Lalish Duhok