شبكة لالش الاعلامية

مرۆڤه‌ك ژ عەورى

مرۆڤه‌ك ژ عەورى
باسنيوز:
کاتێک گەنجێکی ئیرلەندی لە نێو فڕۆکە لە نەمساوە بۆ لە لەندەن دەگەڕێتەوە، لە پەنجەرەی فڕۆکەکە وێنەیەکی سەیری ھەور کە ھاوشێوەی جەستەی مرۆڤە دەبینێت و تووشی شۆک دەبێت، بۆیە خێرا بە مۆبایلەکەی وێنەکەی دەگرێت.

نیک ئۆدۆناخیو، ئەو گەنجە ئیرلەندییەی کە وێنەی ھەورێکی ھاوشێوەی مرۆڤی بڵاو کردوەتەوە، بە ماڵپەڕی (you-journal) راگەیاندووە: “دوای ئەوەی لە نەمسا دەگەڕامەوە، لەگەڵ ھاوڕێکانم لە نێو فڕۆکە خەریکی گفتوگۆ بوون، منیش سەیری دەرەوەم دەکرد، لەناکاو ئەو جەستەیەم بینی، کە شیوە و رووخساریشی لە مرۆڤ دەچوو، زوو ئەو ئافرەتەی کە لە تەنیشتم بوو ئاگادارم کردەوە کە سەیری بکات، ئەویش تووشی شۆک بوو، بەڵام دواتر فڕۆکەکە ئاڕاستەی گۆڕی، بۆیە خێرا چەند وێنەیەکمان گرت”.

نیک، ئەوەشی خستوەتەڕوو: “زیاتر لە دوو خولەک سەیری ئەو شێوەیە لە ھەورمان کرد، تەواو بە شێوەی مرۆڤ دەچوو، بەڵام نازانم چی بڵێم و تووشی شۆک بوومە، ھیچ ناتوانم بیر لەوە بکەمەوە کە ئەو شێوەیە چی بوو”.

ئەوەشی گوتووە: “راستە دەڵێن ھەور بووە، بەڵام تووشی شۆک بوومە، بڕوا ناکەم تەنیا ئەوە ھەور بێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نۆژداران نێزیكی 80 پارچه‌يێن كانزایی ژ گه‌ده‌يا زه‌لامه‌كى ده‌رێخستن

Lalish Duhok

مه‌یمونه‌ك رۆژێ ئێك پاكێتا جگارا دكێشت

Lalish Duhok

1500 کەس شەرى لگەل ئێك پلنگى دا دکن

Lalish Duhok