نۆژداران نێزیكی 80 پارچه‌يێن كانزایی ژ گه‌ده‌يا زه‌لامه‌كى ده‌رێخستن
K24 – هه‌ولێر:
له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، زیاتر له 80 پارچه‌ی كانزایی وه‌كو بورغو، دراوی كانزایی و پارچه ئاسنی دیكه‌یان له گه‌ده‌ی پیاوێكی فه‌ره‌نسی ده‌رهێناوه.
ئه‌و پیاوه فه‌ره‌نسییه له رووی ده‌روونییه‌وه ته‌واو نییه و ده‌ستی گه‌یشتبێته هه‌ر پارچه ئاسنێك، قووتی داوه، له ئه‌نجامیشدا، ئه‌و پارچه ئاسنانه كۆبووه‌ته‌وه و تۆپه‌ڵه‌یه‌كی پێكهێناوه كه كۆئه‌ندامی هه‌رس ناتوانێت هه‌رسییان بكات.
پیاوه فه‌ره‌نسییه‌كه، ساڵانێكه ئه‌م خووه‌ی گرتووه و نه‌یتوانیوه‌ی وازی لێبهێنێت، تا ئه‌و كاته‌ی به‌هۆی پارچه ئاسنه تیژهكانهوه، گه‌ده‌ی كون بووه و پێویستی به نه‌شته‌رگه‌ری بووه.
نه‌خۆشه‌كه له ماوه‌ی 5 ساڵدا، 5 جار چووه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتن، كه پزیشكان به هۆی ئامێری تایبه‌ته‌وه، پارچه كانزاییهكانییان له گه‌ده‌ی ده‌رهێناوه، یه‌كه‌مجاریش له ساڵی 2012 نه‌شته‌رگه‌ی بۆ كراوه.
چه‌ند جارێكیش دووچاری داخرانی ده‌رچه‌ی خواره‌وه‌ی گه‌ده بووه و له كاتی رشانهوهشدا، بڕێكی زۆری خوێنی هێناوه‌ته‌وه، تا ئێستاش له رێگه‌ی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه، زیاتر له 80 پارچه‌ی كانزایی وه‌كو دراو، بورغوو، پارچه ئاسنی جۆراو جۆر، نینۆكبڕ و چه‌ندین كانزای دیكه‌یان له گه‌ده‌ی ده‌رهێناوه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
