شبكة لالش الاعلامية

مار و كتكا دخۆت 

مار و كتكا دخۆت 
خەندان-

ژنێک لەپێناو پەیداکردنی بژێوی ژیانیان، ئاژەڵە کێویەکان و مارومێرووەکان لەت لەت دەکات و دەیخوات.

بەگوێرەی هەواڵێکی “دەیلی مەیلی” بەریتانیا، ژنێک بەناوی ئاهلین توچ لە کەمبۆدیا بە هاوکاری هاوسەرەکەی فول راتیک لەپێناو دەستکەوتنی پارە، ئازاری ئاژەڵە کێویەکان و باڵندەکان دەدەن، بەنمونە پێ نەدانی خواردن بە پشیلەیەک تا لاوازدەبێت، هاوکات لەگەڵ مارومێرووەکان لەتیان دەکەن و دەیکوڵێنن یان لەسەر خەڵوز دەیپرژێنن و دەیخۆن، پاشان بە ڤیدیۆ وێنەی دەگرن و لە یوتوب بڵاویدەکەنەوە.

دوای ئەوەی ڤیدیۆکانیان کاریگەرییەکی گەورە لەناو خەڵکدا دروستدەکات، لەلایەن وەزارەتی ژینگەوە دەستگیردەکرێن، بەتۆمەتی ئەنجامدانی تاوان بەرامبەر ئاژەڵەکان، فول راتیک ئاماژە بەوەدەکات “کە لەپێناو دابینکردنی بژێوی ژیانیان ئەو کارەیان ئەنجامداوە.

بەپێی زانیارییەکان ئەم دوو هاوسەرە خاوەنی منداڵێکن، لە نزیک دارستانەکانی ماڵەکەی خۆیان ئەم کارەیان ئەنجامداوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەريا دەریايى ژدایکبوو

Lalish Duhok

پشتى سێ سالان دزانت نەخۆشیا شێرپەنجێ ھەیە

Lalish Duhok

کچا مایكل جاکسۆن ئاشکرابوو

Lalish Duhok