یاسایه‌كا سه‌یرا نه‌رویجێ بۆ مريان
باسنيوز:
ده‌سه‌ڵاتدارانى نه‌رویج یاسایه‌كی سه‌یریان ده‌ركرد، كه به‌پێی یاساكه دانیشتووانى شارى «لۆنجییربین» ناتوانن مردووه‌كانیان بنێژن و ده‌بێت بیانسووتێنن.
شارى «لۆنجییربین» یان شارى «ساڵى درێژ» ده‌كه‌وێته ئه‌وپه‌ڕى جه‌مسه‌ری باكووره‌وه، ژماره‌ى دانیشتووانى شاره‌كه نزیكه‌ى 2000 كه‌س ده‌بن و به‌درێژایی ساڵ و بۆ ماوه‌ى چه‌ند مانگێك خۆر به‌سه‌ر ئه‌و شاره‌دا هه‌ڵنایه‌ت، هه‌روه‌ك كه‌شێكى زۆر ساردى هه‌یه.
به‌پێی ڕۆژنامه‌ى (ئیندیبیندت)ى به‌ریتانی، دانیشتووانى شاره‌كه بۆیان ده‌ركه‌وتووه، ته‌رمه‌كانى ده‌یان ساڵى پێشتر تائێستا وه‌ك خۆیان ماونه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش واى كرد حكومه‌ت له ساڵى 1950 یاسایه‌كی له‌و شێوه‌یه ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و ته‌رمانه نه‌بنه هۆى بڵاوبوونه‌وه‌ى نه‌خۆشی، بۆیه به‌پێی یاساكه، نابێت ته‌رمه‌كان بنێژرێن.
رۆژنامه‌كه باسى له‌وه‌ش كردووه، دواى 80 ساڵ كاتێك زانایان ته‌رمی ئه‌و كه‌سانه‌یان ده‌ركرده‌وه كه له ساڵى 1918 به‌هۆى په‌تاى ئه‌نفلۆنزاوه گیانیان له‌ده‌ست داوه، توانییان نموونه‌ى ڤایرۆسه‌كه وه‌ربگرنه‌وه.
كریستیان میر، له زانكۆى نه‌رویج بۆ زانست و ته‌كنه‌لۆجیا، ڕای گه‌یاند: “ئه‌گه‌ر دانیشتووى ئه‌و شاره بیت و ئاسه‌وارى “ماوه به‌سه‌رچوون”ت به‌سه‌ره‌وه ده‌ربكه‌وێت، ده‌بێت خۆت بگه‌یه‌نیته شارێكى تر”.
به‌پێی ڕۆژنامه به‌ریتانییه‌كه، ئه‌وانه‌ى له‌و شاره‌دا ده‌ژین، كاتێك نه‌خۆش ده‌كه‌ون، ده‌چنه شاره‌كانى تر و رۆژانى كۆتایی ژیانیان له‌وێ به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
