شبكة لالش الاعلامية

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ بریارا راكرنا زالگه‌هێن نه‌ قانوونى دەرکر

حکوومەتا هەرێما کوردستانێ بریارا راكرنا زالگه‌هێن نه‌ قانوونى دەرکر

باسنيوز:

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان بڕیاری هەڵگرتنی سەرجەم بازگە نایاساییەکانی دەرکرد و داوای لە هاووڵاتییان کرد، هیچ بڕە پارەیەک بە سەرپێچیکاران نەدەن.

بەپێی نووسراوی ژمارە ١٤٠ کە ڕۆژی یەکشەممە ٢٥-٣-٢٠١٨، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان واژووی لەسەر کردووە، بە مەبەستی ڕێگەگرتن لە وەرگرتنی هەر بڕە پارەیەک بە ناقانونی لە هاووڵاتییان لە دەرەوەی ئەو بڕە پارانەی کە وەردەگیرێن لەلایەن وەزارەت و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان، ئەم بڕیارانە دەرکراون:

١- نابێ هیچ کەس و لایەنێک لەژێر هیچ ناو و پاساو و بیانوویەک، هیچ بازگەیەکی ناقانونی دابنێت، یان هیچ بڕە پارەیەک بە ناقانونی لە هاووڵاتییان وەربگرێت، جگە لەو بڕە پارەیەی وەزارەت و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان لەبەر ڕۆشنایی یاسا و پەیڕەو و ڕێنماییە بەرکارەکان وەریدەگرن. دواتریش داهاتیان بەپێی پسوولەی فەرمی دەگەڕێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی و ئابووری.

٢- لە کاتی سەرپێچیکردنی هاتوو لە بڕگەی ١ی سەرەوە، ئەوا سەرپێچیکار ڕووبەڕووی ڕێکاری قانونی دەبێتەوە و ڕاستەوخۆ ڕەوانەی دادگای تایبەت دەکرێت بۆ لێپرسینەوە و سزادان بەپێی یاسا، سەرەڕای پابەندکردنی بە گەڕانەوەی هەر بڕە پارەیەک کە بە سەرپێچی لە بڕگەکانی ئەم بڕیارە وەردەگیرێت.

٣- پێویستە لەسەر هاووڵاتییان و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە کاتی هەبوونی هەر سەرپێچییەک لە بڕگەکانی ئەم بڕیارە، هیچ پارەیەک نەدەن بە سەرپێچیکاران و لایەنە پەیوەندیدارەکان ئاگادار بکەنەوە و بەڵگەی پێویستیان بخەنە بەردەست.

٤- وەزارەتی ناوخۆ و هێزەکانی ئاسایش بە هەماهەنگی وەزارەتە پەیوەندیدارەکان و داواکاری گشتی و دەستەی دەسپاکی، بڕگەکانی ئەم بڕیارە لە ڕۆژی دەرچوونیەوە جێبەجێ دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل كه‌مپا خانكێ قوتابیێن سه‌ركه‌فتی هاتنه‌ خه‌لاتكرن.

Lalish Duhok

بریکارا وەزارەتا ده‌رڤه‌ یا ئه‌مریكا بۆ مەسرور بارزانی: هەرێما کوردستانێ هەڤپەیمانەكا ستراتیژییە بۆ ئەمریكا

Lalish Duhok

وەزیرێ دەرڤە یێ ئیرانێ سەرەدانا هەرێمێ و بەغدا دکەت

Lalish Duhok