شبكة لالش الاعلامية

کۆتره‌ك لسه‌ر “سیخوڕیێ” هاته‌ زیندانكرن 

کۆتره‌ك لسه‌ر “سیخوڕیێ” هاته‌ زیندانكرن 
K24 – هه‌ولێر:

بەگوێرەی هەواڵێکی بی بی سی، دوێنێ دووشەمە (11/06/2018)، گەنجێکی دانیشتووی گوندی مانوال لە هیندستان، کۆترێک کە بەشێوەزاری ئوردو چەند نووسین و نیشانەیەکی لەسەر نەخشێندراوە، دەگرێت و رادەستی پۆلیسی دەکات.

پۆلیسیش لە رێگای تیشکی ئێکس ڕەی، پشکنینی بۆ دەکەن و بە گومانی سیخوڕییکردن دەستبەسەری دەکەن.

بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە، کاردانەوەی جیاوازی بەدوای خۆیداهێناوە. جیرێمی ماکلێلان، ئه‌كته‌ری كۆمیدیای ئەمەریکی، لە بارەی ئەو کۆترە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر نووسیویەتی: “یەکێکی دیکە لە سیخوڕەکانم لە پشت دیوارەکانی زیندان دەستبەسەرکرا. هەرگیز لەبیرت ناکەین”.

کەسێکی دیکە لە رێگەی پەڕەی تایبەتی خۆی لە تویتەر بەناوی (هەڵۆکانی پاکستان) نووسیویەتی: ” بەداخەوە، ئێمە ئەمڕۆ فەرماندەیەکی تیمی فیدایمان بۆ بەرپرسانی هیندستان لەدەستدا. ئێمە تۆمان لەبیر دەبێت وەک پاڵەوان و هەرگیز خزمەتەکانت لەبیر ناکەین”.

ئەگەرچی کۆترەکە تاکو ئێستا هیچی بەسەردا ساخ نەبۆتەوە، بەڵام هێشتا لە کونجی زیندانی هیندستان دایه‌.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فەرمانبەره‌ك شەش سالان دەوامێ ناکت و کەس نزانت 

Lalish Duhok

فرۆكه‌كێ ل 2018 ده‌ست ب گه‌شتا خوه‌ كر و ل 2017 گه‌هشت!

Lalish Duhok

ملیاردێرەکێ ئەمریکی کۆمپانیا خۆ بۆ کارەکێ خێرخوازی بەخشی

Lalish Duhok