په‌يكه‌ره‌ك لسه‌ر مه‌ريخێ هاته ديتن
K24- هه‌ولێر
رۆژنامه‌نووسى ئينگليزى تايبه‌ت به كاروبارى بۆشايى ئاسمانى، جۆت وايت، چه‌ند وێنه‌يه‌كى له‌تۆمارى ڤيديۆيى سه‌ر رووى هه‌ساره‌ى مه‌ريخى بڵاوكردووته‌وه كه تێيدا به‌روونى په‌يكه‌رێك ده‌بينرێت شێوه‌ى له‌په‌يكه‌ره مێژووييه‌كه‌ى ئه‌بولهولى ميسر ده‌چێت.
ماڵپه‌ڕى (ميرۆر)ى ئينگليزى بڵاويكردووه‌ته‌وه، كه ئه‌م ديمه‌نانه له‌لايه‌ن ئاژانسى “كريوسيتى روفر” تۆماركراون و تێيدا په‌يكه‌رێكى به‌ردينى به‌روونى ده‌بينرێت.
جۆت وايت، له‌باره‌ى وێنه‌كان نووسيويه‌تى، لێكۆڵينه‌وه له‌سه‌ر وێنه‌كانى ئاژانسى كريوسيتى روفر كردووه، زۆر به‌روونى په‌يكه‌رى ئه‌بولهول له‌سه‌ر مه‌ريخ ده‌بينرێ و درێژيه‌كه‌ى زياتر له 200 پێ ده‌بێت.
ئه‌بولهول په‌يكه‌رێكى به‌ردينى مێژووييه، كه‌لـله‌ى سه‌رى مرۆڤ وابه‌سته‌ى جه‌سته‌ى شێر كراوه، ئه‌م په‌يكه‌ره ده‌كه‌وێته ته‌نيشت هه‌ڕه‌مه‌كانى ميسر له‌به‌رزاييه‌كانى شارى جيزه له‌ميسر، درێژيه‌كه‌ى 73 مه‌تر ده‌بێت و به‌رزيكه‌شى 20 مه‌تر ده‌بێت.
راوبۆچوونى جياواز هه‌يه له‌سه‌ر مێژووى دروستبوونى ئه‌م په‌يكه‌ره، بۆيه به‌شێك مێژوونووسان پێيان وايه ساڵانى دروستبوونى ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 2558 بۆ 2532 پێش زايين.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
