شبكة لالش الاعلامية

خەلكێ عەفرینێ وەك بارمتە تێنه‌ بكارئينان

خەلكێ عەفرینێ وەك بارمتە تێنه‌ بكارئينان

K24 – ھەولێر

دوای ئەوەی چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا لە عەفرین زۆرینەی ماڵەكانی شارەكەیان تاڵان كرد، ئێستا بە شێوەیەكی دیكە دەستیان داوەتە دزیكردن، ئەویش ئەو كەلوپەلانەی لە ماڵەكانیان بردوون، بە پارە بۆیان دەگەڕێننەوە. لە گوندی عدەمای ناوچەی راجۆش، چەند چەكدارێك سووكایەتیان بە ئافرەتێكی بە تەمەن كردووە و داوای پارەیان لێكردووە.

چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا بەردەوامن لە تاڵان كردنی عەفرین و ئەشكەنجەدانی خەڵكەكەی، دوای تاڵانكردنی ماڵەكانیان دانیشتووانی عەفرین وەك بارمتە بەكاردێنن و داوای پارەیان لێدەكەن.

لە گرتە ڤیدیۆیەكدا كە لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاوبووەتەوە، چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا داوا لە ژنێكی بە تەمەنی كورد دەكەن كە پەیامێكی ڤیدیۆیی بۆ كوڕەكەی بەڕێ بكات و داوای پارەی لێبكات، كە كوڕەكەی لە دەرەوەی سووریا پەنابەرە.

دوای داگیركردنی عەفرین لە 18 ئاداری 2018 لەلایەن سوپای توركیا و چەكدارانی ئۆپۆزسیۆنی سووریا زۆربەی ماڵەكانی شارەكە تاڵان كران و خەڵكەكەی بە شێوەیەكی نامرۆڤانە ئەشكەنجە دەدرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لاگارد و عەبادی گۆتوبێژ لدۆر دانا قەران ب ئیراقێ کرن

Lalish Duhok

18تاخێن لايێ راستی يێ مووسلێ هاتينه‌ كۆنترۆلكرن

Lalish Duhok

مه‌لایه‌ك هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok