باران ل ڤان ده‌ڤه‌رێن كوردستانێ دێ بارت
وشه:
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا پێشبینییه‌كانی خۆی بۆ دۆخی كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی شاره‌كانی باشووری كوردستان ڕاگه‌یاند.
ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه وێنه‌یه‌كی بۆ “وشه” نێردراوه و تێیدا هاتووه، ئه‌مڕۆ شه‌موو ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌بێ، له هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ بارینی پروشكه باران به تایبه‌تی له ناوچه شاخاویییه‌كان، له كه‌ركووكیش ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌یش 21 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
هه‌روه‌ها سبه‌ی یه‌كشه‌م به‌هه‌مانشێوه ئاسمانی كوردستان له ژێر كاریگه‌ری نزمه پاڵه‌په‌ستۆی نیمچه دوورگه‌ی عه‌ره‌بی ده‌مێنێته‌وه، له هه‌ولێر و سلێمانی و كه‌ركووك ئاسمان ساماڵ ده‌بێ، له‌گه‌ڵ هه‌ندێ په‌ڵه هه‌وری جیا جیا، له دهۆك ئاسمان له نێوان ساماڵ بۆ نیمچه هه‌ور ده‌بێ، له‌گه‌ڵ ئه‌گه‌ری بارینی پروشكه باران له ناوچه شاخاویییه‌كان، به‌رزترین پله‌ی گه‌رما 39 پله و نزمترین پله‌یش 22 پله‌ی سیلیزی ده‌بێ.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
