شبكة لالش الاعلامية

2000 به‌ر ژ زراڤێ ژنه‌كێ هاتنه‌ ده‌رێخستن 

2000 به‌ر ژ زراڤێ ژنه‌كێ هاتنه‌ ده‌رێخستن 
كوردستان تيڤى:
پزیشكان له‌ چین زیاتر له‌ 2000 به‌ردیان له‌ ز‌راوی ژنێكی چینی ده‌رهێنا.

رۆژنامه‌ی “ده‌یلی مێڵ”، بڵاویكرده‌وه‌، هاووڵاتییه‌كی چینی دانیشتووی شاری گوییانگ له‌ هه‌رێمی كویتچووی چین، به‌ناوی وان به‌هۆی ئازاری زۆری سك سه‌ردانی نه‌خۆشخانه‌ی كرد.

پاش پشكنین، پزیشكان بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌و ژنه‌ زراوی زۆر ئاوساوه‌، بۆیه‌ نه‌شته‌رگه‌ریان بۆ كرد و زیاتر له‌ دوو هه‌زار به‌ردی قه‌باره‌ جیاوزیان له‌ زراوی ده‌رهێنا كه‌ تیره‌ی هه‌ندێ له‌ به‌رده‌كان ده‌گاته‌ 0,8 سانتیمه‌تر.

پزیشكان هۆكاری كه‌ڵه‌كه‌بوونی ئه‌م بڕه‌ ناسروشتییه‌ی به‌رد له‌ زراوی ئه‌و نه‌خۆشه‌ بۆ خۆراكی ناته‌ندروست ده‌گه‌ڕێننه‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و ژنه‌ به‌ وته‌ی خۆی له‌ خواردنی پڕ له‌ چه‌وری راهاتووه‌ و ژه‌می به‌یانیانیشی نه‌خواردووه‌، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئاوی كه‌م‌ خواردۆته‌وه‌..

سه‌رچاوه‌/دژه‌تیرۆری كوردستان

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پەیامێكی نهێنی شاژن ئەلیزابێس

Lalish Duhok

پشتى 54 سالا ب رێيا ده‌ریايى نامه‌یه‌ك گه‌هشت

Lalish Duhok

دادگه‌ه بریارێ ده‌رباره‌ی چاره‌نڤيسێ شاهجوانا تێنس ده‌ردكت

Lalish Duhok