د حاڵه‌ته‌كێ ده‌گمه‌ندا دارخورمه‌يه‌كا هشكبوويى به‌رهه‌مى دئينت
وشه:
عێراق له مێژوودا به‌وه ناسراوه كه وڵاتی ڕووداوه سه‌یر و سه‌مه‌ره‌كانه، هه‌روه‌ها له هه‌ندێك ئه‌فسانه‌ی مێژوویی عه‌ره‌بیش هه‌یه ده‌ڵێت، ئه‌و شته‌ی له دنیا ڕوو نادات له عێراق ده‌بێت به ڕووداوێكی ڕاسته‌قینه، له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌نیشدا دارخورمایه‌كی وشكبووه‌وه به‌رده‌دات، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێی سه‌رسوڕمانی هاووڵاتییان.
له ڕووداوێكی زانستییه‌وه گۆڕاوه بۆ ڕووداوێكی موعجیزه‌ی ئاینی
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 20ی ته‌مووز، پێگه‌ی “به‌غداد” له فه‌یسبووك بڵاوی كردووه، “له پارێزگای كه‌ربه‌لا له ناوچه‌ی كه‌مالییه، له حاڵه‌تێكی ده‌گمه‌ندا دارخورمایه‌كی وشكبووه‌وه له‌سه‌ر لووتكه‌كه‌یدا تۆپێك هێشوو خورمای تازه ده‌گرێت، له كاتێكدا ئه‌و داره چه‌ند ساڵێكه هیچ به‌رێكی نه‌بووه و به ته‌واوی وشك بووه‌ته‌وه و توانای گرتنی گه‌ڵایشی نه‌مابوو”.
بابه‌تی ئه‌و داره به‌هۆی ئه‌وه‌ی له كه‌ربه‌لای پیرۆزه و به شارێكی ئاینی شیعه مه‌زه‌وه‌كان داده‌نرێت و گۆڕی ئیمام عه‌لی لێیه، له ڕووداوێكی زانستییه‌وه گۆڕاوه بۆ ڕووداوێكی موعجیزه‌ی ئاینی و خه‌ڵك به نیازن سه‌ردانی داره‌كه بكه‌ن.
به‌رپرسانی كشتوكاڵی له كه‌ربه‌لا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه، تیمێكی تایبه‌تیان ناردووه بۆ ڕوونكردنه‌وه‌ی ئه‌وه ڕووداوه ده‌گمه‌نه، هه‌رچه‌نده یه‌كه‌م جار وا هه‌ست كرا ڕاست نه‌بێت، به‌ڵام دوای چوونی تیمه‌كه‌ی حكوومه‌ت و به‌رپرسانی كشتوكاڵی كه‌ربه‌لا، ده‌ركه‌وت ڕاسته و پێویستی به زانینی زانیارییه له‌سه‌ر ئه‌و به‌ره و داره‌كه‌یش.
خورما شوێنه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئاسیایه به‌تایبه‌تیش دوورگه‌ی عه‌ره‌بی و له دوورگه‌ی عه‌ره‌بیشه‌وه چووه‌ته هه‌موو دنیا، هه‌ر دره‌ختێكی خورما و تۆوه‌كه‌ی له دنیادا سه‌رچاوه‌كه‌ی دوورگه‌ی عه‌ره‌بییه. خورما ناوكێكی درێژكۆڵه‌ی ڕه‌ق و پێستێكی ته‌نك و ڕه‌شباوی هه‌یه، به‌شێوه‌ی هێشووی گه‌وره به داره‌كه‌یدا شۆڕ ده‌بێته‌وه. له زمانی عه‌ره‌بیدا به خورمای ته‌ڕ و گه‌ییو ده‌ڵێن (ڕه‌تب) و به وشكبووه‌كه‌شی ده‌ڵێن (ته‌مر) واته هاوشێوه‌ی ترێ و مێوژ یه‌كێكیان ته‌ڕ و ئه‌وی تریان وشكبووه‌وه‌یه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی