شبكة لالش الاعلامية

ل ئیتالیا په‌راسوويێن 9 مرۆڤێن نياندەرتاڵ هاتنه‌ ديتن

ل ئیتالیا په‌راسوويێن 9 مرۆڤێن نياندەرتاڵ هاتنه‌ ديتن

وشه‌:

پسپۆڕانی بواری شوێنەواری لە ئیتالیا، توانیویانە پرووسكی نۆ مرۆڤی سەردەمی نێندەرتاڵ بدۆزنەوە، وەزارەتی رۆشنبیریی ئەو وڵاتەیش دەڵێ، پێتر دوو پرووسكی تر دۆزرابوونەوە، واتە ئێستە بووەتە 11 پرووسك كە دۆزینەوەیەكی زۆر ناوازەیە.

پێگەی “ئیلاف” ئەمڕۆ یەكشەم نۆی ئایار بڵاوی كردووەتەوە، لەناو ئەشكەوتێكی ئیتالیا بەناوی “گواتاری” كە شوێنێكی زۆر كۆنە، پێشتر دوو پرووسكی مرۆڤی نێندەرتاڵ لەوێ دۆزرابوونەوە، دوێنێ شەموو وەزارەتی رۆشنبیریی ئیتالیا رای گەیاند، نۆ پرووسكی تری مرۆڤی نێندەرتاڵ دۆزراوەتەوە، جیا هەندێك لە ئێسكی مرۆڤەكان، زیاتر كەللەی سەریان مێژووی سەردەمەیان دیاری دەكەن.

وەزارەتی رۆشنبیریی ئەوەشی گوتووە، مێژووی پرووسكەكان بۆ 90 تا 100 هەزار ساڵ بەرلە ئێستە دەگەڕێتەوە كە ئەو سەردەمە مرۆڤی نیندەرتاڵ ژیاون. پرووسكەكان لە ئەشكەوتی “گواتاری” و ناوچەی سان ڤیلیچی چیرچیۆ دەۆزراونەتەوە كە دەكەوێتە نێوان رۆما و ناپۆلی.

ئەوەشی گوتووە كە بەپێی پسپۆڕانی بوارەكە، تەمەنی ئەو مرۆڤانەی نێندەرتاڵ، گەورە بووە واتە سەرجەمیان بەساڵاچوو بوون، تەنیا یەكیان پێدەچێ گەنج بووبێت.

داریۆ فرانچیسكینی وەزیری رۆشنبیریی ئیتالیا ئاماژەی بە گرنگی و بایەخی پرووسكەكان داوە و گوتوویەتی، ئەم دۆزینەوەیەی پرووسكی نێندەرتاڵ، بۆ ئیتالیان زۆر ناوازەیە و رۆشنایی هەموو دنیا دەكەوێتە سەری.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جاددێن هۆله‌ندا دبنه‌ پلاستیك

Lalish Duhok

درنده‌يه‌كى نامۆ و ترسناك هه‌ڤ شێوێ مرۆڤى

Lalish Duhok

بۆچی زۆر کەس ده‌مژمێرێ ل دەستێ چەپى دکن؟

Lalish Duhok