چه‌ند ڤاكسینێن نوو دژی كۆرۆنايێ دێ ئێنه به‌رهه‌م ئينان
كوردستان تى ڤى:
له‌كاتێكدا ڤایرۆسی كۆرۆنا دوژمنی پله یه‌كی مرۆڤایه‌تی به‌رده‌وامه له بڵاوبوونه‌وه و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌خه‌ڵكی به‌هۆیه‌وه بوونه‌ته قوربانی، هه‌وڵه زانستیه‌كان به‌رده‌وامن بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وه‌ی دووه‌می ڤاكسینی كۆرۆنا.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جورناڵی ئه‌مریكی بڵاویكرده‌وه ژماره‌یه‌ك كۆمپانیای ده‌رمان و تاقیگه‌ی حكومی كارده‌كه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی چه‌ند ڤاكسینێكی دژی كۆرۆنا كه‌وه‌ك حه‌ب یاخود به‌خاخی لووت به‌كاربهێنرێت و هه‌ڵگرتنی ئاسان بێت به‌راورد به‌و ڤاكسینانه‌ی ئێستا هه‌یه و له‌رێگه‌ی ده‌رزی لێدانه‌وه به‌كاردێت.
ئه‌و ڤاكسینانه‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كرێت توانای دابینكردنی به‌رگری هه‌یه كه‌ماوه‌یه‌كی زیاتر بمێنێته‌وه و زیاتر چالاك بێت دژی جۆره نوێیه‌كانی ڤایرۆسی كۆرۆنا.
ڕۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جورناڵ ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد دوو ڤاكسین هه‌یه په‌ره‌ی پێده‌درێت وه‌ك حه‌ب له‌ڕێگه‌ی قووتدانه‌وه به‌كارده‌هێنرێت و حه‌وت پێكهاته‌ی دیكه‌ش هه‌یه كه‌وه‌ك به‌خاخی لووت به‌كارده‌هێنرێت و پێده‌چێت له‌كۆتایی ئه‌مساڵ یاخود ساڵی داهاتوو به‌رده‌ست بێت.
ژێده‌ر – ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی سلێمانی
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
