ل میسر چەند پەیکەرهكێ تەمەن 3300 سال هاته ديتن
باسنیوز
وەزارەتی شوێنەواری میسڕی، ئاشکرای دەکات کە دوو پەیکەریان لە ڕۆژھەڵاتی شاری قاھیرە دۆزیوەتەوە کە تەمەنیان زیاتر لە 3300 ساڵە و بۆ سەردەمی ڕامسیسی دووەم (1279-1213) پێش زاین دەگەڕێتەوە.
خالید عانی، وەزیری شوێنەواری میسڕ، بە ماڵپەڕی ھاڤینگ پۆستی، ڕاگەیاندووە: “تیمێکی میسڕی – ئەڵمانی، لە کارێکی ھاوبەشدا لە ناوچەی عەین شەمسی ئاسەواری، کە دەکەوێتە ڕۆژھەڵاتی قاھیرەی پایتەخت و شوێنەواری شاری ئاون بووە، دوو پەیکەر دوو پادشایان لە خیزانی نۆزدەیەمی فیرعەونەکانی میسڕ کە لە ساڵانی (1292-1190) حوکمیان کردووە، دۆزیوەتەوە، کە یەکێکیان پادشا ڕامسیسی دووەمە و لە پەرستگەی ڕۆژ، پەیکەرەکە دۆزراوتەوە.
شاری ئاون، شارێکی کۆنی میسڕ بووە و ئێستا شاری عەین شەمسە، شارێکی مێژووی گرنگ بووە و سەرچاوەی زانستەکانی فەلسەفە، گەردوونزانی، بیرکاری بووە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
