چین به‌حسێ ئاشكه‌راكرنا نیشان و ئاماژه‌يێن بوونه‌وه‌رێن ئاسمانى دكت
وشه:
به گوێره‌ی ڕاپۆرتێك كه پێگه‌ی سكای ئای بڵاوی كردووه‌ته‌وه، تێیدا زانایانی چین دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه له ڕێی ته‌لیسكۆپه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌یانه‌وه له‌م دواییه توانیویانه تیشكی ڕادیۆی له شارستانیه‌تێكی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی ئاشكرا بكه‌ن و ئه‌مه‌یش به نیشانه و ئاماژه بۆ بوونی شارستانیه‌تی تر له گه‌ردوون ناو ده‌به‌ن و نایشارنه‌وه كه ئه‌گه‌ری بوونی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له ئه‌نجامی ئه‌و ئاماژانه‌وه به‌هێزتر بوون.
زانایانی گه‌ردوونناسی له زانكۆی په‌كینی زانستی به ڕۆژنامه‌ی سایس ئه‌ند ته‌كنه‌لۆجی ده‌یلی زمانحاڵی وه‌زره‌تی زانست و ته‌كنه‌لۆجیای حكوومه‌تی چینیان ڕاگه‌یاندووه، كه گه‌یشتنی ئه‌و شه‌پۆله ڕادیۆیانه به دڵنیاییه‌وه له شارستانیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی هه‌ساره‌ی زه‌وی بووه، به هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌و شه‌پۆلانه نین كه ده‌ستكردی مرۆڤ بن، بگره به ته‌واوی جیاوازترن و پێشكه‌وتووترن.
ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته‌ڕوو، كه توانیویانه له ئه‌نجامی چاودێری و پشكنینی به‌رده‌وامی گه‌ردوون له ڕێی ته‌لیسكۆپه زه‌به‌لاحه‌كه‌ی چین، كه به گه‌وره‌ترین ته‌لیسكۆپ له جیهان هه‌ژمار ده‌كرێ و به‌رزییه‌كه‌ی 500 مه‌تره و به به‌رده‌وامی پشكنین و سكانی گه‌ردوون ده‌كات و چاودێری هه‌موو جووڵه و گۆڕانكارییه‌ك ده‌كرێت. ئه‌و ته‌لیسكۆپه بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 2019 خرایه خزمه‌ته‌وه و به‌شێوه‌یه‌كی لاسلكی كار ده‌كات و زۆر به وردی له دوای هه‌موو شه‌پۆلێكی ڕادیۆیی ده‌گه‌ڕێت، كه له گه‌ردوونه‌وه ئاراسته بكرێن و بوونیان هه‌بێت.
زانایان ورده‌كاری زیاتریان له‌باره‌ی هێما و نیشانه‌كان خسته ڕوو، كه له ڕێی ئه‌و ته‌لیسكۆپه‌وه پێی گه‌یشتوون و ده‌ڵێن: كه دوو شه‌پۆلی ڕایۆیی جیاواز و به‌هێز و هاوشێوه‌ی یه‌كتریان له ناوچه‌یه‌كی ته‌نگ و دیاریكراوی گه‌ردوون پێگه‌یشتووه، له ئه‌نجامی لێكۆلینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌و دوو شه‌پۆله ڕادیۆیه ئاراسته‌كراوه‌ی گه‌ردوون، تا ئێسته له‌وه دڵنیان كه شه‌پۆله‌كان دروستكراون و له ڕێی ئامێری ته‌كنه‌لۆجییه‌وه ئاراسته‌كراون، كه ئه‌مه‌یش مانای ئه‌وه‌یه كه شارستانیه‌تی تر له گه‌ردوون بوونی هه‌یه و تا ئێسته مرۆڤ نه‌یتوانیوه ئاشكرایان بكات و بیاندۆزێته‌وه.
هه‌رچه‌نده به‌شێك له شاره‌زایان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ئه‌و دوو شه‌پۆله ڕادیۆیه‌ی چینییه‌كان تۆماریان كردووه، له ئه‌نجامی جووڵه و فڕینی فڕۆكه‌كان و مانگه ده‌ستكرده‌كان بێت، به‌ڵام زانایانی چینی ئه‌مه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ڵێن، ته‌لیسكۆپه‌كه‌ی ئه‌وان به جۆرێك دروستكراوه كه شه‌پۆلی ڕادیۆیی له دووری چه‌ندان ساڵی تیشكی له هه‌ساره‌ی زه‌وییه‌وه وه‌ربگرێت، نه‌ك ئه‌و شه‌پۆله ڕادیۆیانه‌ی كه له نزیكی گۆی زه‌وین، جیا له‌وه‌یش جۆری شه‌پۆله‌كان به ته‌واوی جیاوازن له‌و شه‌پۆله ڕادیۆیانه‌ی كه فڕۆكه و مانگه ده‌ستكرده‌كان ڕه‌وانه‌ی ده‌كه‌ن.
چانگ تونگ جی گه‌وره زانا و سه‌رپه‌رشتیاری توێژینه‌وه‌كان بۆ گه‌ڕان و دۆزینه‌وه به دوای شارستانیه‌تی تر له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی له زانكۆی په‌كین له‌وباره‌وه گوتی، ئه‌و شه‌پۆلانه كارۆموگناتیسی بوون و به ته‌واوی جیاوازن له‌و شه‌پۆلانه‌ی كه هه‌ن، ئێسته تیمێكی گه‌وره‌ی زانایانی زانكۆكه‌مان كار له‌سه‌ر شیكردنه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی زانیاری و نهێنی تر له‌باره‌ی ئه‌و دوو شه‌پۆله ڕادیۆییه ده‌كه‌ن، پێویسته بگه‌ین به زانیاری وردتر و فره‌وانتر، دواتریش سه‌رجه‌می ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانمان له‌سه‌ر ئه‌و دوو شه‌پۆله ڕادیۆییه له په‌ڕاوێكی زانستی بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه بڵاوكراوه‌كان ئه‌و دوو شه‌پۆله ڕادیۆییه‌ی چینییه‌كان باسی لێوه ده‌كه‌ن، له دووری 4.2 ساڵی تیشكی ڕه‌وانه‌ی سه‌ر زه‌وی كراوه، كه ئه‌مه‌یش ده‌كاته ملیاران كیلۆمه‌تر له دووری زه‌ویییه‌وه، به‌شێك له زانایانیش باس له‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌و ئاراسته‌ی شه‌پۆله‌كانی لێ ڕه‌وانه‌كراوه، نزیكه له هه‌ساره‌یه‌كه‌وه، بۆیه ده‌یانه‌وێ لێكۆڵینه‌وه و وردبوونه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه بكه‌ن، چونكه ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌یان لا گه‌ڵاڵه بووه كه شارستانیه‌تی بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌یه بوونی هه‌بێت.
ئه‌مه یه‌كه‌مجار نییه كه باس له گه‌یشتنی شه‌پۆلی ڕادیۆیی له گه‌ردوونه‌وه بۆ سه‌ر زه‌وی له‌لایه‌ن بوونه‌وه‌ره ئاسمانییه‌كانه‌وه ده‌كرێت، پێشتریش بۆ یه‌كه‌مجار له مانگی ئاب/ ئۆگه‌ستی 1977 زانایانی زانكۆی ویلایه‌ته‌ی ئۆهایۆی ئه‌مه‌ریكا له ڕێی ته‌لیسكۆپی بیگ ئار بۆ گه‌ڕان به دوای ژیان له ده‌ره‌وه‌ی زه‌وی، شه‌پۆلێكی ڕادیۆیی به‌هێزیان تۆمار كرد، كه ماوه‌ی نزیكه‌ی خوله‌كێك ده‌بوو و به‌شێوه‌یه‌كی كارۆموگناتیسی و زۆر به‌هێز ئاراسته‌ی زه‌وی كرابوو، ئه‌مه‌یش هه‌موو زانایانی تووشی شۆك و سه‌رسڕمان كرد و زۆرترین لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌سه‌ر كرا و ته‌لیسكۆپه‌كان له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه چڕكرانه‌وه كه شه‌پۆله‌كه‌ی له گه‌ردوونه‌وه لێ ئاراسته‌كرابوو، به‌ڵام دوای چه‌ند ساڵێك گه‌ڕان و توێژینه‌وه نه‌توانرا هیچ شوێنه‌وارێكی بكه‌ر و نێره‌ری ئه‌و شه‌پۆله ڕادیۆییه بدۆزرێته‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی