شبكة لالش الاعلامية

سه‌قاناسيا هەرێما کوردستانێ:پلەيێن گەرمێ زێده‌تر دێ داكه‌ڤن 

سه‌قاناسيا هەرێما کوردستانێ:پلەيێن گەرمێ زێده‌تر دێ داكه‌ڤن 
رووداو دیجیتاڵ

کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پلەی گەرما چوار بۆ شەش پلە دادەبەزێت؛ بەڕێوەبەری کەشناسی سلێمانیش دەڵێت، تاوەکو رۆژی هەینی دابەزینی پلەی گەرما بەردەوام دەبێ.

ئاسۆ کەمال، بەڕێوەبەری کەشناسیی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “رۆژی سێشەممە پلەی گەرما بەراورد بە رۆژی دووشەممە نزمتر بوو؛ رۆژی چوارشەممەش نزمتر دەبێتەوە و بەهۆی کاریگەریی بارستەهەوایەکی مامناوەندەوە دابەزینی پلەی گەرما تاوەکو رۆژی هەینی بەردەوام دەبێت و دواتر بەرزدەبێتەوە.”

لەبارەی خۆڵبارینەوە، ئاسۆ کەمال گوتی، لە شەوی سێشەممەوە خۆڵبارین بەشێکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، بەڵام خۆڵبارینی ئەمجارە وەکو ماوەکانی رابردوو چڕ نابێت.

رۆژی سێشەممە 21ـی حوزەیرانی 2022، لە راگەیێندراوێکدا کەشناسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ زیادبوونی خێرایی با و هەبوونی خۆڵبارین لە هەندێک کاتدا.

بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پێشبینیی پلەی گەرما بۆ رۆژی چوارشەممە 22ـی حوزەیران بەمێشێوەیە دەبێت:

هەولێر – 37 پلەی سیلیزی

سلێمانی – 36 پلەی سیلیزی

دهۆک – 35 پلەی سیلیزی

کەرکووک – 40 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە – 38 پلەی سیلیزی

راپەرین – 38 پلەی سیلیزی

گەرمیان – 41 پلەی سیلیزی

سۆران – 35 پلەی سیلیزی

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی پێشوازی ل شانده‌کێ پەرلەمانێ کەنەدا کر

Lalish Duhok

بارزانی به‌ر ب ئورۆپا ب رێ كه‌فت

Lalish Duhok

هێمن هەورامی:پشتى داعش دڤێت رێكکەفتنا سیاسی ل سەر مووسلێ بێته‌ كرن

Lalish Duhok