شبكة لالش الاعلامية

دەهان رێکخراو داخوازێ ژعەبادی دکن کارێ فرۆكخانێن ھەرێمێ ئاسایی بکت

دەهان رێکخراو داخوازێ ژعەبادی دکن کارێ فرۆكخانێن ھەرێمێ ئاسایی بکت
كوردستان تيڤى:
عەبادی بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی قەدەغە بكرێت

ژمارەیەک رێکخراوی کوردستانی و عێراقی لە یاداشتێکدا داوای کردنەوەی فڕۆکەخانەکانی ھەرێم دەکەن.

لە رێگەی یاداشتێکەوە کە ئاراستەی حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کردووە، دەیان رێکخراوی کوردستانی و عێراقی داوا دەکەن بڕیاری راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە فڕۆکەخانەکانی سلێمانی و ھەولێر ھەڵبووەشێنێتەوە.

ئەو ڕێکخراوانە دەڵێن، لەسەر بنەمای پابەندبوونی حکومەتی هەرێم بە دەستووری عێراقی، پێویستە ڕێگە بە هاووڵاتیان بدرێت لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمەوە گەشت بۆ وڵاتانی جیهان بکەن.

ئاماژەیان بەوەش کردووە، ئەوان زیاتر لایەنی مرۆییان بەلاوە گرنگە، لەبەرئەوەی وای دەبینن زیانلێکەوتوانی ئەم بڕیارە زیاتر هاووڵاتیانی مەدەنی و نەخۆش و خەڵکانی بەتەمەنن، هەروەها بڕیارەکە کاریگەری خراپی لەسەر پرۆسەی بەهاناوەچوونی هەزاران پەنابەری ناوچەکانی هەرێم داناوە.

ڕۆژی 26ی مانگی ئەیلوولی ڕابردوو، حکومەتی عێراق بڕیاریدا گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەکان بۆ فرۆكه‌خانه‌كانی هه‌ولێر و سلێمانی قەدەغە دەکرێت و ئێوارەی ڕۆژی 29ی ئەیلوول بڕیارەکە خرایە بواری جێبەجێ کردنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ژڤانێ تۆمارا بایۆمەتری يا دەنگدانێ ب داوى هات و وه‌رگرتنا كارتا ده‌نگدانێ به‌رده‌وامه‌

Lalish Duhok

مه‌حمود عوسمان: پێتڤيه‌ توركیا ئۆجه‌لان ئازاد بكت و پرۆسا ئاشتيێ لگه‌لدا ده‌ست پێ بكت

Lalish Duhok

به‌رى هه‌وا بانگەشا هەلبژارتنان پەرلەمانێ کوردستانێ دێ كۆم بت 

Lalish Duhok