شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگەیەك هەلیكۆپتەره‌كێ دروست دكت

پێشمەرگەیەك هەلیكۆپتەره‌كێ دروست دكت
باسنيوز:
پێشمەرگەیەك هەلیكۆپتەرێك دروست دەكات و بۆ ئەوەی كارەكەی سەركەوتوو بێت، داوا دەكات لایەنە حكوومی و سەرمایەدارەكان هاوكاریی بكەن.

میقداد تەها، كە ناسراوە بە میقدادی فڕۆكەوان، پێشمەرگەیە بەڵام فڕۆکەی هەلیكۆپتەر دروست دەكات، بە (باس)ی راگەیاند کە هەلیكۆپتەرێكی دوو كەسیی دروست كردووە، گوتی: ”ئەو هەلیكۆپتەرە 90%ی كارەكانی تەواو بووە، مەكینەی ماوە و مەكینەكەش پێویستی بە پارەیەكی زۆر هەیە و قەیرانی بەسەردا هات بۆیە پێم نەكڕدراوە“.

ئاماژەی بەوەش دا، ماوەی دوو ساڵە خەریكی دروستكردنی ئەو هەلیكۆپتەرەیە و زۆربەی ئەو كەرستانەی تێیدا بەكارهاتوون لە كوردستان بووە، گوتیشی: ”وەرشەی تایبەتمان هەیە لە هەولێر و بەشێك لە کەرەستەکانیشم لە توركیا هێناوە، ئەوەی تر لە كوردستان بۆی دابین كراوە و كاری تێدا كراوە“.

ڕوونیشی كردەوە، تێچووی كڕینی مەكینەكە زۆرە، بۆیە داوای هاوكاری دەكات، گوتیشی: ”بنەمای كاكردنی هەلیكۆپتەر مەكینەی باشە، بۆیە دەمەوێت مەكینەیەكی باشی بۆ بكڕم، كە نرخەكەی 55 هەزار دۆلارە، ئەوەش پارەیەكی زۆرە، بۆیە داوا لە حكوومەت و خەڵكی دەوڵەمەند دەكەم هاوكاریم بكەن بۆ سەركەوتنی پڕۆژەكە، تا ئێستاش كەس هاوكاری نەكردووم“.

ئەو پێشمەرگەیە کە پلەی نەقیبە لە هێزی تایبەتی یەك، وەكو خۆی دەڵێ: ”لە ساڵی 2006وە لە كاری دروستكردن و بواری فڕۆکەوانی كار دەكەم“.

روونیشی كردەوە، لە 21ی 9ی 2015 فڕۆكەیەكی نماییش كرد، كە خۆی دروستی كردبوو، لە هەولێریش نمایش كرا.

میقداد ئەوە دەخاتە روو، ئەو هەلیكۆپتەری ئەو دروستی دەكات بۆ چەندین بوار دەتواندرێت سوودی لێ وەربگیرێت، لەوانە بۆ لایەنی گەشتیاری و شارەوانی و دەتواندرێت بۆ فریاگوزارییش بەكار بێت.

داواش دەكات بواری فڕۆكەوانی لە كوردستان پەرەی پێ بدرێت و هاوكاریی ئەو كەسانە بكرێت كە كاری تێدا دەكەن، گوتیشی: ”پڕۆژەكە زۆر گەورەیە، بەڵام بەداخەوە لە كوردستان حكوومەت و كەرتی تایبەت گرنگیی پێ نادات، كارەكانی ئێمە سەركەوتوو بوونە، بۆیە پێویستە گرنگییان پێ بدرێت و لەم بوارەوە هیچمان كەم نییە بەراورد بە وڵاتانی تر“.

لە درێژەی قسەكانیدا جەختی كردەوە لە دروستكردنی ئەو هەلیكۆپتەرە کە تەنیا یەك كەس كاری لەگەڵدا كردووە، بەڵام ئێستا تەنیا خۆی لە كارەكەدا ماوەەتەوە.

لە پاڵ فڕۆكە دروستكردن، میقداد چەندین جۆر چەك و زریپۆشی تایبەت بە شەڕی بۆ پێشمەرگەش دروست كردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

لدووڤ ئاماره‌كێ ل جیهانێ دا هەر مرۆڤه‌ک ڕۆژانە ٢٤ کیلۆيێن شەکرێ بکاردئينت

Lalish Duhok

خوارنا سیر و ماستى پێکڤە ئەڤ کاریگەریه‌ هه‌يه‌ 

Lalish Duhok

پێلا سه‌رمایێ 65 كه‌س د هه‌فتییه‌كێ دا كوشتینه‌

Lalish Duhok