رێيهكا سروشتی زیوانا سەر دەڤ وچاڤان ناھێلت
باسنیوز:
ئەو کەسانەی زیوان لەسەر دەموچاویان ھەیە، چەندین ڕێگا بۆ لابردنی دەگرنە بەر، ڕێگایەکی بەسوود و سروشتیش بۆ لابردنی ئەو زیوانانە ھەیە.
ماڵپەڕی (بۆڵدسکای) ڕێگایەکی سروشتی و بەسوودی بۆ ئەو کەسانەی خستووەتە ڕوو، کە زیوان لەسەر دەموچاویان ھەیە و بۆ ئەم ڕێگایەش تەنیا پێویستت بە ھەنگوین، دارچین و کلێنسە.
سەرەتا یەک کەوکچی چای ھەنگوین لەگەڵ کەمێک دارچین تێکەڵ بکە، پاشان ئەو گیراوەیە لەو شوێنانەی دەموچاوت بدە، کە زیوانی لەسەرە، دواتر پارچەیەک کلێنسی بخەرە سەر، دوای ئەوەی گیراوەیەکە لەسەر دەموچاوت وشک بووەوە، بە خێرایی کلێنسەکە لابەرە و پێستی دەموچاوت لە زیوان پاک دەبێتەوە.
بۆ ئەوەی بە تەواوەتی زیوان لەسەر دەموچاوت نەمێنێت، تەنیا دوو جار ئەم ڕێگایە ئەنجام بدە و لە ڕۆژێکیشدا تەنیا یەک جار ئەنجامی بدە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
