شبكة لالش الاعلامية

خوارنا کحولان مەترسيا شێرپەنجەيا مەمک زێده‌ دکت

خوارنا کحولان مەترسيا شێرپەنجەيا مەمک زێده‌ دکت

رووداو- گاردیان

بەگوێرەی ئەنجامی توێژینەوەیەکی نوێ خواردنەوەی رۆژانە یەک خواردنەوەی کحولی سەلامەت نییە و مەترسی خانمان و تەنانەت نەوجەوانانیش بە شێرپەنجەی مەمک زیاددەکات.

توێژینەوەیەکی نوێی پەیمانگەی ئەمریکی بۆ توێژینەوە لە شێرپەنجە و سەنتەری جیهانی توێژینەوەی شێرپەنجە، کە بەدواداچوونی بۆ 119 توێژینەوەی پێشووتر کردووە کە لانیکەم 12 ملیۆن خانم لە جیهاندا تێیدا بەشداربوون و لە کاریگەری خۆراک و جوڵەی رۆژانەی لەسەر مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک کۆڵیوەتەوە.

ئان ماکتێرنان، یەکێك لە سەرپەرشتیارانی توێژینەوەکە دەڵێت هەرچەندە خواردنەوە کحولییەکان بڕی 14 گرام کحولیان تێدایە، بەڵام راپۆرتەکە دەریخستووە تەنانەت پەرداخی مەی کەمتر و بیرە کە بڕی کەمتر و تەنیا 10 گرام لە کحولی تیدابێت، مەترسی شێرپەنجەی مەمک لەوانەی کە پێش تەمەنی بێهیوایی دوای سووڕی مانگانەن بەرێژەی 5% زیاددەکات و لەوانەی کە دوای تەمەنی بێهیوایین و سووڕی مانگانەیان وەستاوە بەرێژەی 9% زیاددەکات، هەروەک رونیدەکاتەوە هیچ بڕێكی کەمی کحولیش سەلامەت نییە لەکاتێكدا کە باسی شێرپەنجەی مەمک دەکرێت.

سەبارەت بە هۆکاری تووشبوون بە شێرپەنجەی مەمک بەهۆی کحولەوە توێژەرە ئەمریکییەکە دەڵێت کحول هۆکارە بۆ زیادکردنی رێژەی ئیستڕۆجین و ئەمەش مەترسی شێرپەنجەی مەک زیاددەکات.

تیمە توێژەرە ئەمریکییەکە دەڵێن هەواڵە خۆشەکە ئەوەیە بە پێچەوانەوە وەرزش و راکردنی خێرا، مەترسییەکە کەمدەکەنەوە و ئاشکرایدەکات تەنیا وەرزشی رێك، خۆراکی تەندروستی و کێشی تەندروست یەک لەسەر سێی حاڵەتەکانی شێرپەنجەی مەمک کەمدەکاتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حه‌فت مفایێن گرنگ یێن خواندنا چیرۆكان بۆ زارۆیان

Lalish Duhok

کەسەکێ 48 سالی ب بەلەمەکا بچووک ژ ئۆسترالیا بەرەڤ نیۆزلەندا ڤە چوو

Lalish Duhok

قەلەوترین خانما جیهانێ 323 کیلۆيێن کێشا خۆ دابەزاندن

Lalish Duhok