رێجێما ئاڤێ بۆ دابەزينا کێشێ
رووداو-سلێمانی
توێژینەوەیەکی نوێ لە هۆڵەنداوە لەو کاریگەرییانە دەکۆلێتەوە کە لە جەستەدا روودەدەن کاتێک ئاو دەخۆینەوە و لە کۆتاییدا رێگا خۆشدەکەن بۆ دابەزاندنی کێش.
توێژینەوەکە، کە ماڵپەڕی دۆیچەڤیللەی ئەڵمانی ئاماژەیپێکردووە، دەڵێ ئەگەر لەکاتی نان خواردن 350 میللیلیتر ئاو بخۆینەوە، ئەوە رووبەرێکی فراوانی گەدە پڕ دەبێت و کەمتر ئارەزووی خواردنمان دەبێ، هەروەک نێوەندەکانی پەیوەست بە تێربوون لە مێشکدا چالاکدەکات و وایانلێدەکات پەیام بۆ کۆئەندامی هەرسمان بنێرن کە چیدیکە خواردن پێویست نییە.
ئەوە بەو مانایە دێت کە ئەگەر لەکاتی ژەمەکاندا ئاو بخۆینەوە، ئەوە زووتر تێردەبین و بڕە وزەیەکی کەمتر لە ژەمەکە وەردەگرین، ئەوەش هانی رێکخستنی کێشی لەش دەدات، بێئەوەی هەست بە برسێتی بکەین.
جگە لەوە، ئەگەر رۆژانە تەنیا 4 پەرداخ ئاو بخۆینەوە، ئەوەی کردەی زیندەپاڵ و سووتاندنی شەکر و چەورییەکان لاواز دەبێ، خۆ ئەگەر رۆژانە 12 پەرداخ ئاو بخۆینەوە، ئەو پرۆسەیە خێرا و چالاکتر دەبێ.
نێویندە زانستییەکان دەڵێن کەسێکی تەندروستی پێگەیشتوو رۆژانە پیویستە 2-3 لیتر ئاو بخواتەوە.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
