مێشكێ مرۆڤى و كۆترى هنجى ئێكه
وشه
وه‌ك باوه كۆتر زیره‌كترین ئاژه‌ڵی باڵداره، به‌ڵام كاتێك ده‌گاته جێبه‌جێكردنی كاره جیاوازه‌كان له یه‌ك كاتدا، پێشی هه‌موو بوونه‌وه‌ره‌كانی سه‌ر زه‌وی ده‌داته‌وه و خێرایی مێشكی یه‌كسانه به مرۆڤ.
له توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه زانكۆی ڕۆهه‌ر له شاری بوخۆمی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام دراوه، ئاشكرای ده‌كات كۆتر زۆر سه‌ركه‌وتووه له جێبه‌جێكردنی كاره جیاوازه‌كان له یه‌ك كاتدا، چونكه مێشكی له‌گه‌ڵ ده‌ماره خانه‌كان تێكه‌ڵ بووه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات به خێرایی له نێوان كرداره‌كان گۆڕانكاری بكات، ئه‌مه‌ش وای كردووه كرداری كۆتر و مرۆڤ به‌پێی توانا هزرییه‌كانی خۆیان له یه‌ك ده‌چن.
دكتۆر ساره لیتسنه‌ر دانه‌ری ئه‌و توێژینه‌وه‌ی زانۆی ڕۆهه‌ر ده‌ڵێ، ماوه‌ی چه‌ندان ساڵ، زانایان ته‌ماشای به‌رگی مێشكی گیانله‌به‌ره شیرده‌ره‌كانیان ده‌كرد و به‌راوردیان له نێوان ئه‌واندا ده‌دۆزییه‌وه كه له شه‌ش به‌رگ پێك هاتووه، به‌ڵام ده‌ركه‌وت هه‌مان پێكهاته له كۆتریشدا هه‌یه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات ئیتر پشت ته‌نیا به‌وه نه‌به‌ستن كه سه‌رنج بده‌نه شیرده‌ره‌كان بۆ ئه‌وه‌ی به‌راورد له نێوانیان بدۆزنه‌وه.
مێشكی باڵنده‌كان به گشتی بریتییه نییه له كۆمه‌ڵێ به‌شی له‌سه‌ر یه‌ك، به‌ڵام كۆتر به ته‌نیا له ناویان مێشكی به‌و شێوه‌یه‌یه كه ڕێك له ڕووی پێكهاته‌وه هه‌مان شێوه‌ی مێشكی مرۆڤه و ده‌ماره خانه‌كان به چڕی به‌ناویدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
توێژه‌ران تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر 15 مرۆڤ و 12 كۆتر كرد كه كۆمه‌ڵێك كاری تێكه‌ڵی له‌سه‌ر یه‌كیان پێ سپاردن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن تا چه‌ند ڕاده‌ی لێكنزیكییان ده‌سه‌لمێ، له ئه‌نجام دا ته‌نیا 300 ملیم/ چركه جیاوازی له نێوانیان هه‌بووه.
سه‌رچاوه/ ئه‌لعه‌ره‌بییه
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
