شبكة لالش الاعلامية

زیرەک تەمەن درێژترن

زیرەک تەمەن درێژترن

رووداو- هەولێر

پزیشكانی بەریتانیا رایدەگەیێنن ئەوانەی زیرەکترن و IQ یان باشترە، تەندروستترن و زۆرتر دەژین.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی ئیدەنبەرە لە بەریتانیا کە لە جۆرناڵی بەریتانی پزیشکی بڵاوکراوەتەوە، ئەوانەی زیرەکن و لە پشکنینەکانی زیرەکی زۆرتر بەدەستدەهێنن، ئەوان زۆرتر دەژین و تەندروستترن.

توێژینەوەکە بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆری دەروونناسی، کاسرین کالڤین ئەنجامدراوە و لە کۆتاییدا ئەم پڕۆفیسۆرە رایگەیاندووە فاکتەرەکانی زیرەکی لە منداڵیدا، راستەوخۆ کاریگەری هەیە لەسەر ژیانی تەندروست و دووربوون لە هەموو هۆکارەکانی مردن.

پڕۆفیسۆرە بەریتانییەکە دەڵێت ئەوانەی ئاستی زیرەکیان کەمترە، زۆرتر تووشی گرفتەکانی کۆئەندامی هەناسە، نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی مێشك دەبن. هاوکات زۆرتر تووشی رووداوەکانی برینداربوون دەبن و زیاتر بەهۆی شێرپەنجەکانی پەیوەست بە جگەرەکێشان دەمرن.

پزیشكە بەریتانییەکان دەڵێن لە توێژینەوەیەکی پێشووتریان دەرکەوتبوو کە ئاستی زیرەکی منداڵان پەیوەندی هەیە بە زۆربوونی رێژەی خۆکوشتن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

یونسیف: 17 ملیۆن زارۆكێن ساڤا هه‌وايێ ژه‌هركرى هه‌لدكێشن

Lalish Duhok

ئایسلەندا سەلامەترین وه‌ڵاتێ جیهانێ يە

Lalish Duhok

هنده‌ك كارێن خه‌له‌ت دبنه‌ ئه‌گه‌رێ قه‌له‌ویا ته‌

Lalish Duhok