ئاسانترین رێ بۆ چاره‌سه‌ركرنا خه‌مۆكيێ
ZNA – هه‌ولێر
كۆمه‌ڵێك له زاناكان كه پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی ده‌مارن ئاسانترین ڕێگه‌یان بۆ چاره‌سه‌ری خه‌مۆكی ده‌ست نیشان كردوه بێ ئه‌وه‌ی ته‌مه‌ت و شوێنی نیشته‌جێبوونی نه‌خۆش دیاری بكرێت.
ئه‌م بابه‌ته له گۆڤاری ” EurekAlert ” بڵاوكراوه‌ته‌وه و هه‌موو زاناكان كۆكن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی چالاكییه جه‌سته‌ییه‌كانی مرۆڤ یارمه‌تی كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌مۆكی و نیشانه‌كانی ده‌دات.
توێژینه‌وه‌كه له 49 وڵاتی جیهانی ئه‌نجامدراوه و ماوه‌ی حه‌وت ساڵی خایاندوه و 277 هه‌زار كه‌س به‌ژداریان كردوه تیایدا و ئه‌نجامه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردوه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام چالاكن و ده‌جوڵێن به بێ له‌به‌رچاو گرتنی ڕه‌گه‌ز و جۆری كار و شوێنی ژیان ئه‌وه كه‌متر توشی خه‌مۆكی ده‌بن له‌چاو ئه‌و كه‌سانه‌ی جوڵه‌یان كه‌مه و زۆری كات دانیشتوون.
كه‌مبوونه‌وه‌ی توشبوون به خه‌مۆكی ئه‌گه‌ری ده‌ركه‌وتنی نه‌خۆشییه ده‌رونیه‌كان كه‌م ده‌كاته‌وه، به‌مه‌ش زۆر ترین كه‌س ته‌ندروست ده‌ژین.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
