ل ئامێديێ جۆره ماره‌كی جیێواز هات ژناڤبرن
باسنيوز:
له گوندێكی سنووری شارۆچكه‌ی ئامێدی له ڕۆژهه‌ڵاتی پارێزگای دهۆك چه‌ند كه‌سێك جۆره مارێكی جیاواز ده‌بینن و له‌ناوی ده‌به‌ن.
نیهاد سه‌رگه‌لی خه‌ڵكی گوندی”سه‌رگه‌لێ” بۆ(باس‌نیوز) گوتی: “ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له كاتێكدا كه چه‌ند كه‌سێك سه‌رقاڵی جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌یه‌ك له نزیك گوند، مارێكی دوو سه‌ریان لێ هاتووه‌ته ده‌ر كه شێوه‌یه‌كی ده‌گمه‌نی هه‌بووه و چه‌ندین ساڵه له‌و جۆره ماره له ناوچه‌كه نه‌بینراوه”.
ناوبراو كه پیشه‌ی مامۆستای زانكۆیه، گوتیشی: “به‌پێی بهدواداچوونێكمان ده‌ركه‌وت كه ئه‌و جۆره مارانه زۆر مه‌ترسیدارن، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه به‌ر له‌وه‌ی زیان به هیچ كه‌سێك بگه‌یه‌نێت له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه له‌ناو براوه”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
