شبكة لالش الاعلامية

رۆژانە 90 خۆلەکا بازده‌  

رۆژانە 90 خۆلەکا بازده‌  
رووداو

ئەو کەسانەی رۆژانە نیو کاژێر چالاکن و وەرزش دەکەن، هێشتا لە مەترسیی کاریگەرییە نەرێیەکانی کەمجووڵەیی رزگاریان نابێت
ئەو کەسانەی رۆژانە نیو کاژێر چالاکن و وەرزش دەکەن، هێشتا لە مەترسیی کاریگەرییە نەرێیەکانی کەمجووڵەیی رزگاریان نابێت

د.خاڵس قادر*

راستییەکی سەلمێندراو هەیە کە دەڵێت رۆژانە 30 خولەک چالاکی، پێویستییەکی سەرەکییە بۆ پاراستنی تەندروستیی مڕۆڤ، لەبەرامبەردا راستییەکی دیکەى سەلمێندراو و دانپێدانراو هەیە کە دەڵێت بێ جووڵەیی و نەبوونی چالاکی فاکتەرێکی گرنگی نەخۆشییە درێژخایەنەکانە کە بە چوارەم هۆکاری مردن دادەنرێت لە جیهاندا، ئەمە بەپێى ئامار و توێژینەوەکانى رێکخراوى تەندروستیى جیهانی.

کەواتە ئەو کەسانەی رۆژانە نیو کاژێر چالاکن و وەرزش دەکەن، هێشتا لە مەترسیی کاریگەرییە نەرێیەکانی کەمجووڵەیی رزگاریان نابێت لە کاتێکدا 23:30 کاژێر لە بێ جووڵەیی و تەمبەڵی دەگوزەرێنن بە کارکردنی ئۆفیس (دانیشتن لەسەر کورسی) ، نان خواردن ، دانیشتن لە دیار تیڤی، سەرقاڵبوون بە مۆبایل و کۆمپیوتەر، نووستن و شوفێرى.

بۆ چارەسەری ئەو گرفتە و مانەوەمان بەچالاکی بەدرێژایی رۆژ ، پەیڕەوی (یاسای ژەمەکان بۆ جووڵە) بکە .
ئەو یاسایە وەک لەناوەکەیەوە دیارە، پشت دەبەستێت بە ژەمە سەرەکییەکانی خۆراک (بەیانی، نیوەڕۆ و ئێوارە). بەجۆرێک جووڵەکان دابەش دەکرێت بەسەر سێ نیو کاژێری، واتە دوای هەر ژەمێک نیو کاژێر جووڵە بکە، یەکێک لەو سێ نیو کاژێرە بکە بە وەرزش وەک جۆرێکی تایبەتی جووڵە و چالاکی (چ لەبەیانی، دوای نیوەڕۆ تا ئێوارە، یان لە شەو).

لەبەرچی؟ بەو شێوازە خۆمان دەپارێزین لە کەم جووڵەیی و بەدرێژایی رۆژ بەچالاکی دەمێنینەوە، هەروەها ئەو وزە زۆرەی دوای هەر ژەمێک وەریدەگرین، بەو جووڵەیە رێگە دەگرین لە کۆبوونەوە و کەڵەکەبوونی لە لەشدا بەشێوەی چەوریی زیادە لە ورگ، کەمەر یان هەر بەشێکی دیکەى لەش، چونکە زانراوە وزەی زیادی وەرگیراو دوای هەر ژەمێکی خۆراک ( 4- 8) کاژێری پێویستە بۆ کۆبوونەوە و هەڵگرتنی لە لەشدا لەشێوەی چەوری، بەم رێگەیە ئەو دەرفەتە نادەین بە وزەی زیادەی لەش کۆببێتەوە و هەڵبگیرێت.

بەکورتی رۆژانە 90 خولەک جووڵەی چالاک کە بەشێکی وەرزش بێت (30 خولەک) لە سێ کاتی جیاوازدا باشترین ئەنجامی ئەرێنی دەبێت بە پەیڕەوی یاسای ژەمەکان بۆ جووڵە .

* پزیشکى شارەزا لە نەخۆشییەکانی هەناو

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تەمووزا بۆرى گەرمترین هه‌يڤ بوو ل ديرۆكا عه‌ردى دا 

Lalish Duhok

ئێدى بۆ نڤيسينێ مالئاڤايێ ل كیبۆردى بكە

Lalish Duhok

شه‌ڤ و رۆژ درێژتر دبن

Lalish Duhok