شبكة لالش الاعلامية

سالانە نێزیکی دوو ملیۆن زارۆك ژبه‌ر پیسبوونا ژینگەهێ دمرن

سالانە نێزیکی دوو ملیۆن زارۆك ژبه‌ر پیسبوونا ژینگەهێ دمرن

رووداو-سلێمانی
تەندروستیی جیهانیی هۆشداری دەدات چواریەکی ئەو منداڵانەی بەر لە تەمەنی پێنج ساڵی دەمرن، هۆکاری مردنەکەیان بریتییە لە ژینگەی ناتەندروست.

بەپێی راپۆرتێکی نوێی رێکخراوی تەندروستی جیهانی ساڵانە 1.7 ملیۆن منداڵ دەمرن بە هۆکارە ژینگەییەکانی وەک پیسبوونی هەوای نێوماڵ و دەرەوەی ماڵ، جگەرەی کەسانی دەوروبەر، ئاوی ناخاوێن و نەبوونی بنەماکانی خاوێنی.

لە راپۆرتەکەدا هاتووە پێنج هۆکاری یەکەمی مردنی منداڵانی خوار تەمەنی پێنج ساڵان پەیوەندییان بە ژینگە هەیە، بەمجۆرە:

-570 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵان بەهۆی هەوکردنی هەناسە دەمرن، کە هۆکارەکەی بریتییە لە پیسبوونی هەوای نێوماڵ و دەرەوەی ماڵ و جگەرەکێشانی کەسانی دەوروبەر.
-361 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵان بەهۆی سکچوون دەمرن، کە هۆکارەکەی بریتییە لە ئاوی ناخاوێن و نەبوونی بنەما سەرەتاییەکانی خاوێنی
– 270 هەزار منداڵی خوار تەمەنی یەک مانگ بەهۆی گرفتگەلێک دەمرن کە دەکرێت لە رێگەی خاوێن راگرتنی هۆکارە ژینگەییەکان رێگەیان لێبگیرێ
– 200 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵان بەهۆی مەلاریا دەمرن، کە ژینگەی ناخاوێن و ناتەندروست هۆکارە بۆ بڵاوبوونەوەی مێشوولەی گوازەرەوەی نەخۆشییەکە
– 200 هەزار منداڵی خوار تەمەنی پێنج ساڵان بە هۆکارگەلی دیکەی ژینگەیی دەمرن، وەکوو ژەهراویبوون، نقومبون لە ئاو و بەربوونەوە.

لە راپۆرتەکەدا کە دووشەممە 6ی ئادار بڵاوبووەوە، تەندروستیی جیهانیی داوادەکات ژینگەیەکی تەندروستانەتر و سەلامەتتر بۆ منداڵان فەراهەمبکرێ و بکرێتە هۆکاری تەندروستی و تەمەندرێژییان، نەوەک مردنیان هەر بە منداڵیی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ڤەکۆلینەکا نوو مەفایەکا دن ئا شووشتنا دەستان دیار کر

Lalish Duhok

چاوان خۆ ژ سەرئێشا سبان دێ پارێزی؟

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك:سالا2050 هژمارا تووشبوويێن ئەلزەهایمەر دێ گه‌هته‌ 153 ملیۆن کەسان

Lalish Duhok