شبكة لالش الاعلامية

ئەڤ هۆكارنە وه‌ دكن زه‌لامێ ته‌ حه‌زا جوودابوونێ بكت

ئەڤ هۆكارنە وه‌ دكن زه‌لامێ ته‌ حه‌زا جوودابوونێ بكت

وێستگە ستایل-
كەی و چ هۆكارێك وادەكات مێردەكەم بیر لە جیابوونەوە بكاتەوە لە من؟ بۆ مێردەكەم لەگەڵ ئافرەتی دیكە قسە دەكات و تاقەتی منی نەماوە؟ ئەمە ئەو پرسیارانەن كە چەندین ئافرەت ڕۆژانە دەپرسن، بەڵام دەزانیت ئەو كاتەی هاوسەرەكەت هەست بەم 7 شتە بكات ئەوە ویستی ئەوەی لا دروست دەبێت لێت جیاببێتەوە و كەسێكی دیكە بخاتە ژیانیەوە و ئەم بابەتەش هیچ ئافرەتێك ئارەزووی ناكات.

1- بەردەوام گلەی كردن لە كێشی زیاددە :
ڕەفتارێكی باش نیە ئەگەر بەردەوام ئافرەت لە گرفتی كێشی زیاددەی خۆی گللەی بكات لە پێش چاوی هاوسەرەكەی ، بەڵكو پێویستە هەمیشە متمانەی بەخۆی هەبێت وا باسی خۆی بكات جوانترین ئافرەتی دنیایە ، ئەگەر ئافرەت خۆی بە خۆی بڵێت ناشرینم ، ئەبێت چاوەڕوانی چی لە هاوسەرەكەی بكات ؟

2- زۆر لێكدانەوەی بابەتەكان زیاتر لەوەی پێویست دەكات :
زۆرێك لە خانمان بابەتەكان زۆر قورستر تەماشا دەكەن و كێشەكان گەورەتر دەكەن لە دۆخی ئاسایی خۆیان و ئەو كاتەی ئاهەنگێك یان بۆنەیەكی تایبەتیان دەبێت زیاتر لە پێویست خۆیان دەشڵەژێنن لە كاتێكدا دەتوانن هەموو كارەكان بە هێوری و ئارامی ئەنجام بدەن .

3- ئارەزوو كردن لە بێ هاوتایی :
خانمان هەموو كات ئارەزووی ئەوە دەكەن بەشێوەیەكی نمونەی دەربكەون و كەس وەك ئەو نەبێت لەكاتێكدا پیاوان بەم شێوەیە بیر ناكەنەوە و تەنها چەند بابەتێكی ساددەی ئافرەت سەرنجیان ڕادەكێشێت و زیاددە ڕەویكردن لە هەموو شتێكدا تەنها خۆ ماندوو كردنە و نابێتە جێی سەرنجی پیاو .

4- كاردانەوەی توند لە تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان :
خانم كاتێك توڕە دەبیت ئەوە ڕاستەوخۆ پەنا مەبەرە بەر تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان بۆ ئەوەی خەم و بێزراریەكانی خۆت دەرببڕیت چونكە ئەمە پیاو توڕە دەكات.

5- كێبڕكێ لەگەڵ ئافرەتەكانی دیكە :
خانم تەنها خۆت بە ، دوا كەوتنی كێبڕكێ كردن لەگەڵ ئافرەتانی دیكە هاوسەرەكەت توڕە دەكات و لەبەر چاوی ئەو ڕەشت دەكات ، هەموو كات نرخی خۆت بزانە و بەم شتە ساددانەوە خۆت سەرقاڵ مەكە .

6- بەردەوام شكات كردن و بۆڵە كردن و بەد گومانی لە پیاو :
پیاوان بۆیان قورسە لەگەڵ ئافرەتێك بژین كە گومانی خراپیان پێ ببات ، پێویستە ئافرەتەی ئەوەندەی دەتوانێت بەسەر گومانە خراپەكانیدا زاڵ بێت و چیتر گومانی خراپ نەبات .

7- بیركردنەوەی جێگیر :
سوور بوون لەسەر جۆرێك لە بیر كردنەوە و بەردەوام زاڵ كردنی ڕای تاكە كەسی ئافرەت پیاو پەست دەكات ، لەبەر ئەوە لەم خووە خراپە دوور بكەوەرەوە .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پشتى 30 سالا.. نه‌هه‌نگه‌كى سپی يي ده‌گمه‌ن هاته‌ ديتن

Lalish Duhok

ناسایێ کەشتییەک بۆ زانینا پلەیێن گەرمێ هنارتە ئه‌خته‌را مارس

Lalish Duhok

ڤه‌كۆلينه‌ك .. جۆرێن خوارنێ كاریگه‌ری لسه‌ر ده‌روونێ مرۆڤى هه‌یه‌

Lalish Duhok