شبكة لالش الاعلامية

خەمۆکی ب جێوازى کار ل مێشكێ خانمان و زه‌لامان دکت

خەمۆکی ب جێوازى کار ل مێشكێ خانمان و زه‌لامان دکت

رووداو- sciencedaily

توێژەرانی بەریتانی رایدەگەیێنن خانمان و پیاوان دەربڕینیان جیاوازە بۆ خەمۆکی و چارەسەری جیاوازی رەگەز سوودیان پێدەگەیێنێت.

پزیشکە توێژەرەکانی زانکۆی کامبریج توێژینەوەیەکیان لەسەر کاریگەری وشەی وشەی دڵخۆشکەر و خەمناک لەسەر مێشكی گەنجانی کوڕ و کچ کردووە، دواتر لە رێگەی لەرینەوەی موگناتیسییەوە MRI وێنەی مێشكیان گرتوون، پاشان بۆیان دەرکەوتووە خەمۆکی کاریگەری جیاوازی لەسەر چالاکی مێشكی پیاوان و ژنان هەیە لە هەندێك بەشی جیاوازی مێشك.

ژی یو چوانگ، پزیشكی توێژەر لە زانکۆی کامبریج، کە سەرپەرشتی توێژینەوەکەی کردووە دەڵێت کچان لە تەمەنی 15 ساڵان دوو ئەوەندەی کوڕانی هاوتەمەنی خۆیان بەدەست خەمۆکییەوە دەناڵێنن. روونیشیدەکاتەوە چەندین هۆکاری جیاوازی وەک گۆڕانکاری لە هۆڕمۆنەکان و بۆماوەفاکتەر پەیوەندییان بە بە خەمۆکییەوە هەیە.

پزیشکە توێژەرەکە ئاشکرایدەکات پیاوان زیاتر تووشی خەمۆکی درێژخایەن دەبن، بەڵام ژنان تووشی خەمۆکی کاتی دەبن. هەروەک دەڵێت پیاوان زیاتر خەمۆکی کاریان لێدەکات و تووشی دەرهاوێشتەکانی وەک خۆکوشتن و زۆربەکارهێنانی دەرمانەکان دەبن.

خەمۆکی نەخۆشییەکی دەروونیە و ئێستا لە ئەمریکا زیاتر لە 15 ملیۆن تووشبووی نەخۆشییەکە هەن، کە ئەمەش دەکاتە 6.7%ی خەڵکی ئەمریکا کە تەمەنیان 18 ساڵان و زیاترە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل ئەلمانیا كچەكا ئێزدی ب جوانیێ‌ بوو سەركەفتیا ئێكێ‌

Lalish Duhok

خێزانا شاهانەيا بریتانیا ڤان پێنج په‌يڤان ب کارنائينن

Lalish Duhok

شەش پیشە کو هه‌تا ١٠ سالێن تر نامينن

Lalish Duhok