شبكة لالش الاعلامية

ناسا ھەسارەيا مرنێ ديت

ناسا ھەسارەيا مرنێ ديت
ZNA- ھەولێر

دامەزراوەی بۆشایی ئاسمانی ئەمەریکی ناسراو بە (ناسا ) رایگەیاند , ھەسارەیەکی نوێیان لە دووری ٣٢٥ ساڵی رووناکی لە زەوی دۆزیووەتەوە .

زانایانی ناسا ئەم ھەسارەیان ناوناوە ھەسارەی مردن بەھۆی ئەو ئالۆزییەی لەبەرکە ھەوای ئەو ھەسارەیە ھەیە.

بەپێی شیکردنەوەکانی ھەردوو تیلسکۆبی و ھابڵ و سبیتزەر بۆ بەرگە ھەوای ئەم ھەسارەیە دەرکەوتووە ’ بەرگە ھەوای ئەم ھەسارەیە زۆر نامۆیە تا ئێستا کەشی ئەوھا لە ھەسارەکانی دیکە بەدی نەکراوە.

چینی ستراتۆسفیری ئەم ھەسارەیە لە گازی دووەم ئۆکسیدی کاربۆنی گەرم پێک دێت و چینی ترۆبۆسفیرەکەی لە یەکەم ئۆکسیدی کاربۆنی سارد پێکدێت , ئەمەش یەکەم جارە پێکھاتەیەکی نامۆی بەم شێوەیە لە بەرگە گازی ھەسارەکان ببیندرێت .

ھەروەھا زانایان باس لەوە دەکەن بەرگە گازی ئەم ھەسارەیە ٣٠٠ جۆری جیاوازی کانزا لە خۆ دەگرێت و ئەم توخمانەش لە ھایدرۆجین و ھیلیۆم قورسترن .

زانایان دەڵێن بەھۆی ئالۆزی بەرگە گازی ئەم ھەسارەیە پێشبینی ناکرێت ھیچ جۆرە ژیانێک لەسەر ئەم ھەسارەیە ھەبێت لەبەر ئەمە ناونراوە ھەسارەی مردن .

یاسین ئەحمەد
سەرچاوە / ھاڤ پۆست .

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌ترسیێن بكارئينانا مادێن پاقژيێ ‌بزانه‌

Lalish Duhok

پێتڤیه‌ دایك و باب مفایێن گویزێ بۆ زارۆكێن خۆ بزانن

Lalish Duhok

دناڤ خودانێن ڤان پیشان دا زۆرترین رێژا خۆكوشتنێ هەیە

Lalish Duhok