ههستيكهكێ مرۆڤێ هاته ديتن و ژ مرۆڤێن نهۆ جێوازتره
خەندان- 
ئێسکەپەیکەرێکی مرۆڤ دۆزراوەتەوە زاناکان گەیشتوونەتە ئەو بڕوایەی لە هەندێک رووەوە لە ئێمە جیاوازترەو مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 3.6 ملیۆن ساڵ لەمەوبەر.
ئێسکەپەیکەرەکە لە باشووری ئەفەریقیا دۆزراوەتەوەو دوێنێ چوارشەممە لە زانکۆی ویتواتەرسراند لە ئەفەریقیای باشوور نمایشکراوە، ئەوەی باسکراوەو ئەو ئێسکەپەیکەرە لە لەشولاری کەسێکی وەک ئێستا زیاتر دەردەکەوێت و بەو هۆیەوە دەتوانین بگەینە ئەو بڕوایەی شێوازی هەڵسوکەوت و ژیانی مرۆڤی ئەو سەردەمە چۆن بووە.
نزیکەی 20 ساڵ لەمەوبەر ئەو ئێسکەپەیکەرە لەلایەن کۆمەڵێک زاناوە لەنێو تاشەبەرددا هێنراوەتە دەرەوە لە ئەشکەوتی ستیرکفونتاین، بەڵام پرۆسەی پاککردنەوەو شیکردنەوەکەی ئەو چەند ساڵەی ویستووە.
ئەو ئێسکەپەیکەرە رۆن کلارک-ی پرۆفیسۆر دۆزیویەتییەوەو نازناوی “پێ گەورە”یان لێناوە، بەگوێرەی هەواڵی ئەسیۆشیەیتد پرێس.
ئادەم حەبیبی جێگری سەرۆکی ئەو زانکۆیە دەڵێت “دۆزینەوەی ئەو ئێسکەپەیکەرە دەستکەوتێکی گەورەیە بۆ کۆمەڵگای زانستی جیهانی بەتایبەت بۆ ئەفەریقیا، دۆزینەوەی ئەو پێ گەورەیە هاوکاریمان دەکات بۆ ئەوەی ئاماژەیەک وەربگرین لەسەر ئەوەی مرۆڤبوونمان هاوبەش بووە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
