چه‌ند رێنمایێن سادده بۆ ته‌مه‌نه‌كى درێژ و ژیانه‌كا ساخله‌م
وێستگە ستایل-
زۆرینه‌ی مرۆڤه‌كان ئاره‌زووی ته‌مه‌نێكی درێژ ده‌كه‌ن، زاناكان له زانكۆی هارڤارد له‌ڕێی توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێوه نهێنی ته‌مه‌نی درێژ و ته‌ندروستی باشیان ئاشكرا كرد.
ئه‌م توێژینه‌وه‌یه 34 ساڵی خایاندوه و زیاتر له 123 هه‌زار كه‌س به‌ژداریان تیادا كردوه و تیایدا هاتووه ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی ته‌ندروست ده‌ژین تێكڕای ناوه‌ندی ته‌مه‌نیان درێژه.
دووركه‌وتنه‌وه له كێشانی جگه‌ره و خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و په‌یڕه‌وكردنی سیستمێكی خۆراكی ته‌ندروست و هاوسه‌نگ و دابه‌زاندنی كێشی زیادده‌ی له‌ش و وه‌رزش كردن به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام ده‌بێته هۆی باش بوونی ته‌ندروستی و درێژ بوونی ته‌مه‌ن.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
