شبكة لالش الاعلامية

نێرگیلە چار جۆرێن نەخۆشيان ڤه‌دگوهێزت  

نێرگیلە چار جۆرێن نەخۆشيان ڤه‌دگوهێزت  

وشه‌:

نێرگیلە بووەتە مۆدێل و گەنجان بەتەواوەتی روویان تێی كردووە، جگەرەكێشان چەندان زیانی هەیە لە تووشبوون بە شێرپەنجەی سییەكان و رەقبوونی لوولەكانی خوێن و هیتریش، جیا لە ئالوودەبوون بە مادەی نیكۆتین و زیانی ئابووری ناخۆشكردنی بۆنی مرۆڤ بەگشتی و دەمی و دروستكردنی ماك لەسەر ددانەكانی، بەرپرسانی تەندروستی میسر وریایی دەدەن كە نێرگیلە چوار جۆر نەخۆشی دەگوازێتەوە.
جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون و توند دەركەوتنی نیشانەكانی كۆرۆنا زیاتر دەكات
وەزارەتی تەندروستی میسر رای گەیاند كە نێرگیلە پڕە لە میكڕۆب و هۆكارەكانی نەخۆشی، بەتایبەتی كاتێك لەلایەن چەند كەسێكەوە بەكاردەهێنرێت، ئەوەیش وا دەكات ئەگەری گواستنەوەی نەخۆشییەكان لە كەسێكەوە بۆ یەكێكی تر زیاتر ببێت. وەزارەتەكە روونی كردەوە، لەو نەخۆشیانەی لە رێگای نێرگیلەوە دەگوازرێتەوە، ڤایرۆسی كۆئەندامی هەناسەدان و ڤایرۆسی هەوكردنی جگەر لە جۆری سی و سیل و ڤایرۆسی كۆرۆنایش.

وەك ئەو وەزارەتە باسی كردووە، جگەرەكێشان لەوانەی نەخۆشییەكانی دڵ و كۆئەندامی هەناسەدانیان هەیە، زیاتر ئەگەری دەركەوتنی نیشانە توند و بەهێزەكانیان لەكاتی تووشبوون بە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە، جگەرە سییەكان و ئەندامەكانیتری لەش دەخنكێنێت و رێگری لە گەیشتنی ئۆكسجینی پێویست بۆیان بۆ گەشەكردن و بەجێگەیاندنی فەرمانەكانیان دەكات، هاوكات جگەرەكێشان ئەگەری تووشبوون بە نیشانەكانی كۆرۆنا زیاتر دەكات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەنجامێن تیروپشکا مۆندیالا 2018

Lalish Duhok

کەسەکێ ئیندۆنیزی ریکۆردا دان عەمرترین مرۆڤێ سەر زەمینێ شکاند

Lalish Duhok

هه‌لیكۆپتەرا ناسا ب سەركەفتيانه‌ ئێكەم ئەركێ خۆ لسەر هەسارا مەریخێ ئەنجام دا

Lalish Duhok