كۆپییەكا رەسەنا مۆنالیزا هاته فرۆتن
وشه:
مۆنالیزا كە لە دنیادا بە ناودارترین تابلۆی شێوەكاری دەناسرێتەوە و بە پەڕەمووچی هونەرمەندی جیهانی “لیۆناردیۆ دافنشی” دروست كراوە. كۆپییەكی ئەو تابلۆیە كە یەك لە ئاشقانی دافنشی دروستی كردووە، وەك كۆپییەكی رەسەنی تابلۆكە دێتە فرۆشتن.
پێگەی “ئیلاف” ئەمڕۆ پێنجشەم 10ی حوزەیران بڵاوی كردووەتەوە، بڕیارە لە هەفتەی داهاتوو ئەو كۆپییە رەسەنەی مۆنالیزا لە پاریس لە زیادكردنێكدا بێتە فرۆشتن، بێ ئەوەی پێگەكە رۆژەكەی دیاری بكات، پسپۆڕانی بواری شێوەكاری و بازرگانانی بوارەكە پێیان وایە، نرخی تابلۆكە دەگاتە زیاتر لە 300 هەزار یۆرۆ.
ئەو تابلۆ رەسەنەی مۆنالیزا كە بۆ فرۆشتن لە خانەی زیادكرنی “كریستیز” لە پاریس پێشان دەدرێت، بە پەڕەمووچی ئاشقێكی دافینشی دروست كراوە، واژووی “مۆنالیزا هێكینگ”ی لەسەرە. پێشتریش كەسێك بەناوی “ریمۆند” لە ساڵانی پەنجاكانی سەتەی رابردوو كڕیویەتی، رێمندیش لە ساڵی 1977دا كۆچی دوایی كردووە و لە دوای مردنیشی لە مۆزەخانەی “لۆڤەر” دانراوە.
لیوناردۆ دافنشی لە سەتەی 16دا ئەو تابلۆیەی دروست كردووە، لە دوای خۆشی دەیان چیرۆك لەبارەی مۆنالیزا دروست كراوە و باس دەكرێ، هەندێك بە تابلۆی خەیاڵ ناوی دەبەن و هەندێكی تریش پێیان وایە كەسایەتیی مۆنالیزا لە واقیعدا هەبووە و دافینشی لە تابلۆدا بەرهەمی هێناوە.
دافینشی كە شێوەكارێكی ئیتاڵییە و لە ساڵی 1452 لە دایك بووە و لە 1519دا كۆچی دوایی كردووە، خاوەنی دەیان تابلۆی ناوازەیە، بەڵام لە هەموو دنیادا بە تابلۆی “مۆنالیزا” ناوبانگی دەكردووە. بەهای تابلۆ رەسەنەی مۆنالیزا، بە دەیان ملیۆن دۆلار دەخەمڵێنرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
