لاندكروزه‌ر ب دوو دیزاینێن نوو ده‌ردكه‌ڤت
وشه:
كۆمپانیای تۆیۆتا تازه‌ترین دیزاینی لاندكروزه‌ری ئاشكرا كرد كه به‌دوو شێوازی تازه به‌رهه‌م هێنراون، له ڕووی مۆدێلیشه‌وه جیاوازن كه یه‌كێكیان له‌سه‌ر شێوازه كلاسیكه‌كه‌ی خۆیه‌تی، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تریان كه مۆدێل سیریس 300ـه ته‌واو دیزاینه‌كه‌ی گۆڕاوه.
ماڵپه‌ڕی ”caranddriver” ئه‌وه‌ی ئاشكرا كردووه كه كۆمپانیای تۆیۆتا دوو به‌رهه‌می ناوازه‌ی له ئۆتۆمبێله‌كانی لاندكروزه‌ری نمایش كرد، له‌و دوو به‌رهه‌مه‌یدا زیاتر دووپات خراوه‌ته سه‌ر دیزاینه‌كه‌ی، به‌تایبه‌ت سیریس 300ـه‌كه‌ی كه ته‌واو گۆڕانكاری تێدا كراوه، ته‌نانه‌ت له به‌شی پێشه‌وه‌ی لۆگۆ نه‌ماوه و به‌نووسین نووسراوه ”TOYOTA”.
تۆیۆتا مۆدێلە تازەکەی کە سیریس 300ـە بۆ ئەمەریکا نانێرێت
له‌باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌م ئۆتۆمبێله كۆمپانیاكه رای گه‌یاندووه، هه‌ردوو مۆدێل له‌ڕووی تایبه‌تمه‌ندیی و هێزی بزوێنه‌ره‌وه هاوشێوه‌ن، بزوێنه‌ری 3.3 و 3.6 لیتریان هه‌یه و شه‌ش پستۆنی ده‌بڵ تۆربۆن، هه‌روه‌ها هێزی بزوێنه‌ره‌كه‌یشیان ده‌گاته 409 ئه‌سپ، تا ئێسته نرخه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كراوه، به‌ڵام به‌گوێره‌ی وڵاته‌كان ده‌گۆڕێت.
تۆیۆتا یه‌كێكه له كۆمپانیا گه‌وره‌كان بۆ به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمبێل كه بنكه‌ی سه‌ره‌كی ده‌كه‌وێته شاری “تۆیۆتا” له ناوچه‌ی “ئیچی” له ژاپۆن، كۆمپانیاكه جگه له به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، پاس و چه‌ندان جۆری پیكابی جیاواز دروست ده‌كات، تۆیۆتا له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیاكانی ژاپۆن یه‌كه‌م كۆمپانیایه له ڕووی زۆری به‌رھه‌مھێنانی ئۆتۆمۆبێله‌وه.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
