مۆزەخانا کەلەپۆرێ ئێزدیان دێ ئێته دروستكرن
باسنيوز:
پەرستگهی لالش نۆژەن دەکرێتەوە، سەرپەرشتیاری نۆژەنکردنەوەی پەرستگهکەش رای دەگەیەنێ، پێشنیار دەکرێ بۆ ئەوەی مۆزەخانەیەکی کەلەپووری دروست بکرێ.
ئهندازیار، خالد نهرمو، سهرپهرشتیاری نۆژەنکردنەوەی پەرستگهی لالش بۆ (باسنیوز) رای گەیاند: “خانا ئێزى، یەکێکە لەو شوێنەوارە پیرۆزانەی پەرستگهی لالش، هەوڵ دەدرێ لەگەڵ نۆژەنکردنەوەی پەرستگهکە، خانا ئێزیش نۆژەن بکرێتەوە و دوای نۆژەنکردنەوەشی بکرێت بە مۆزەخانەی کەلەپووری“.
گوتیشی: ”مێژووی خانا ئێزی بۆ سەردەمێکی زۆر کۆن دەگەڕێتەوە و ئێستا هەوڵ دەدرێ نۆژەن بکرێتەوە و بپارێزرێ“.
ئەو سەرپەرشتیارە ئاشكراشی کرد: “کارکردن لە پەرستگهی لالش و نۆژەنکردنەوەی بەردەوامە و خانا ئێزیش نۆژەن دەکرێتەوە و دەبێتە مۆزەخانەی کەلەپووری، ئێستا ئەو پرۆژەیە لە دەستی رێکخراوەکان دایە، بە تایبەتی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هەموو هەوڵێکیش دەدرێ، کە خانا ئێزی بپارێزرێ“.
ئهندازیار، خالد نهرمو، گوتیشی: “کارکردن لە نۆژەنکردنەوەی پەرستگهی لالش بەردەوامە و ئێستا کار لەسەر نۆژەنکردنەوەی چەندین شوێنی دیکەی پیرۆزی ئێزدییان لە پەرستگهی لالشدا دەکرێ“.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
