شبكة لالش الاعلامية

ئەو هۆکارێن ب شاشى ده‌ردئێخن كو خانمه‌ك ب دووگيانه‌

ئەو هۆکارێن ب شاشى ده‌ردئێخن كو خانمه‌ك ب دووگيانه‌

ئێن ئارتى2:

زۆرجار کاتێک خانمان لە ماڵەوە پشکنینی دووگیانی ئەنجام دەدەن ئەنجامەکە ئەرێنی دەردەچێت بەڵام کاتێک پشکنینی خوێن ئەنجام دەدەن ئەنجامەکە پێچەوانەیە، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ هۆکاری ڕێگری کردنی دووگیان بوون بۆ ماوەیەکی زۆر.

ماڵپەڕی ” boldsky” هەندێک هۆکاری ئەو بارودۆخەی خستووەتە ڕوو.

زۆر کات کە خانمێک بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگری دەکات لە منداڵبوون کاتێک ئەو ڕێگرییە ناهێڵێت لە کاتی پشکنینی دووگیانیدا ئامێرەکە کاردانەوەی پێچەوانە نیشان دەدات یاخود ئەنجامەکە بە شێوەیەک دەبێت لە نێوان ئەرێنی و نەرێنیدا لەم بارودۆخەدا باشترە پشکنینی خوێن ئەنجام بدرێت.

زۆرکات بەکارهێنانی دەرمان بۆ کێشەی گورچیلەکان ئەگەری هەیە کاریگەری لەسەر ئەنجامی دووگیانی هەبێت.

ئەو خانمانەی منداڵی بلورییان دەبێت ئەگەری هەیە دووچاری ئەم بارودۆخە ببنەوە، لە هەر پێنج خانمێکدا خانمێک ئەنجامەکەی پێچەوانە دەبێت.

هەندێک کات منداڵەکە زۆر بە زوویی لەبارچووە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی لە پشکنینی ئاسایی و خوێندا ئەنجامی پێچەوانە بدات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌گه‌ر هه‌ڤژينێ ته‌ باوه‌رى بخۆ نه‌ما بڤى شێوه‌ى مامه‌لێ لگه‌ڵ بكه‌

Lalish Duhok

شه‌ش باژێرێن جیهانێ دێ بنئاڤ بن

Lalish Duhok

نۆژدارێن بریتانیا: دڤێت پشکنینا پێشوەخت يا دلى بۆ وەرزشڤانان بێته‌ كرن 

Lalish Duhok