شبكة لالش الاعلامية

بەرکەفتنا تیشكا رۆژێ هۆکاره‌كی پیربوونا پێشوەختا پيستى يه‌

بەرکەفتنا تیشكا رۆژێ هۆکاره‌كی پیربوونا پێشوەختا پيستى يه‌
رووداو- هەولێر

پسپۆڕێكی نەخۆشییەکانی پێست لە باشووری کوردستان دەڵێت هەرچەندە ناکرێت کەسێك بە تەواوی لە تیشكی خۆر دووربکەوێتەوە چونکە سوودی تەندروستی گرنگی هەن، بەڵام خۆپاراستن لە تیشكی خۆر لە وەرزی هاویندا کارێكی گرنگە.

د. سوزان قەرەداخی، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە هەولێر دەڵێت تیشكی خۆر چەندین سوودی تەندروستی گرنگی هەن وەک دروستکردنی ڤیتامین دی لەلایەن پێست، کە بە کەمبوونی کەسەکە هەست بە لاوازی، هەڵوەرینی قژ، قەڵەوبوون لە دەوری کەمەر و لاوازی یادەوەری دەکات.

قەرەداخی دەڵێت هەرچەندە سوودەکانی تیشكی خۆر زۆرن، بەڵام نابێت لەکاتە زۆر گەرمەکانی رۆژدا پێست بدرێتە ژێر تیشكی خۆر.

وەک قەرەداخی باسیدەکات کاتێك تیشكی خۆر بەر پێست دەکەوێت، نیشانەکانی سەرەتا لە سووربوونەوە دەستپێدەکەن و دواتر دەبێتەهۆی دەرکەوتنی پەڵەی پێست و سەرەنجام سووتان، هۆکارێكی پیربوونی پێشوەختەیە و ئەگەر ئەم زەبرە دووبارەببێتەوە، ئەوا مەترسی شێرپەنجەی پێست زیاددەکات.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هۆکارێن کێمبوونا ڤیتامین D

Lalish Duhok

د دوو هه‌يڤان دا 166 حالەتێن به‌ردانێ ل سلێمانيێ هاتينه‌ تۆماركرن

Lalish Duhok

تەماتە دژی شێرپەنجێ یە 

Lalish Duhok