رۆنالدۆ يێ تۆڕەیە
ZNA- ھەولێر
کرستیانۆ رۆنالدۆ ئەستێرەی یانەی مانشستەر یونایتدی ئینگلیزی لە سێ یاریزانی تیپەکەی توڕەیە .
بەپێی ھەواڵێکی رۆژنامەکانی ئینگلتەرا ، رۆنالدۆ لەدوایین یاری تیپەکەی لەبەرامبەر یانەی وێستھام لە سێ یاریزانی مانشستەر یونایتد توڕەبووە .
لەھەواڵەکە ھاتووە ، ئەو یاریزانانەی رۆنالدۆ لێیان توڕەبووە بریتین لە ھاری ماگوایەر و ماسۆن گرینوود و دیۆگۆ دالوتە ، ئەمەش بەھۆی ئەوەی لەکاتی گونجاو پاسییان پێنەداوە بۆ ئەوەی گۆڵ تۆماربکات .
جێگەی باسە رۆنالدۆ پێنج یارییە لەگەڵ شەیتانە سوورەکان نەیتوانیووە گۆڵ تۆمار بکات و ئەمەش وای لێدەکات ھەست بە دڵتەنگی بکات .
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی