شبكة لالش الاعلامية

دڵخۆشترین گه‌لێ جیهانێ بۆ سالا 2022 هاته‌ دیاركرن

دڵخۆشترین گه‌لێ جیهانێ بۆ سالا 2022 هاته‌ دیاركرن

کوردستان TV:
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ هه‌ینی به‌فه‌رمی ئه‌نجامی ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین گه‌لی جیهان بۆ ساڵی 2022 بڵاو كرده‌وه‌ و تێیدا گه‌لی فینله‌ندای له‌ ڕیزبه‌ندی یه‌كه‌می گه‌لانی جیهان دیاری كرد له‌ ڕووی دڵخۆشییه‌وه‌.

فینله‌ندا ئه‌مه‌ پێنجه‌م ساڵه‌ له‌سه‌ریه‌ك‌ گه‌له‌كه‌ی به‌ دڵخۆشترینی جیهان دیاری ده‌كرێن.

به‌گوێره‌ی ئه‌و ڕیزبه‌ندییه‌ی كه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بڵاوی كردۆته‌وه‌ 5 وڵاته‌كه‌ی پێشه‌وه‌ به‌مشێوه‌یه‌ دیاریكراون: فینله‌ندا، دانیماڕك، ئایسله‌ندا، سویسڕا و هۆڵه‌ندا.

دوای ئه‌وانیش دڵخۆشترین گه‌لی وڵاتانی جیهان بریتین له‌ لۆكسه‌مبۆڕگ، سوێد، نه‌رویج، ئیسڕائیل و نیوزله‌ندا.

جێی باسه‌ نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌ ساڵی 2012وه‌ ڕیزبه‌ندی دڵخۆشترین وڵاتانی جیهان بڵاو ده‌كاته‌وه‌ و بۆ دیاریكردنی ڕیزبه‌ندییه‌كه‌ش هه‌ریه‌ك له‌ بابه‌ته‌كانی داهاتی تاك و ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌مه‌ن و ڕێزگرتن له‌ ئازادی و ئه‌من و ئاسایش و ئاستی گه‌نده‌ڵی له‌گه‌ڵ ئه‌نجامی ڕاپرسییه‌كی گشتی هاووڵاتییان ده‌كاته‌ پێوه‌ر.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

كچەكا ئێزدی سێ‌ سالە سەركەفتنان ب یاریا توكوندو ل ئەلمانیا ب دەست خۆ ڤە دئینت

Lalish Duhok

“ڤەخوارنێن غازی بەرسۆژێ ئالۆز تر دکەت”

Lalish Duhok

شاه جوانا عێراقێ ل سه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كێ دئێته‌ ده‌نگ

Lalish Duhok