شبكة لالش الاعلامية

ئایسلەندا سەلامەترین وه‌ڵاتێ جیهانێ يە

ئایسلەندا سەلامەترین وه‌ڵاتێ جیهانێ يە

باسنيوز:
بەپێی زانیارییەكانی “پێوەری ئاشتی جیهانی” كە لەلایەن پەیمانگای ئابووری و ئاشتی لە ئوسترالیا دەرچووە، لیستی ئەو وڵاتانەی كە جیهانیان ریزبەندی كردووە بە پشتبەستن بە پێوەرەكانی بڵاوبوونەوەی تاوانی توندوتیژ، تیرۆر، ململانێی نێودەوڵەتی، ئاشتیی كۆمەڵایەتی و مەترسییەكانی دەوروبەری، ئایسلەندا سەلامەتریت وڵاتی جیهانە.

ئایسلەندا وڵاتێكی دوورگەیی بچووكە كە تایبەتمەندە بە كەمی دانیشتووان و پەیوەندییەكی نزیك لە نێوانیاندا، هەروەها تایبەتمەندییەكی بەرزی ئاستی ژیانە، هەروەها ڕێژەی تاوانی زۆر نزمە، ئەمەش وایكردووە ببێتە ژینگەیەكی سەلامەت و ئامادەكراو بۆ پێشوازیكردن لە سەردانكەرەكانی. جگە لەوەش ئایسلەندا لە ڕیزبەندی كەمترین وڵاتانی جیهاندایە لە ڕووی خەرجییەكانی بۆ مەبەستی سەربازی و ململانێ.

سوودەكانی ئایسلەندا تەنها لە سەلامەتییەكەیدا سنووردار نین، بەڵكو بەختەوەرە بە كۆمەڵێك شوێنی گەشتیاری نایاب، سەرسوڕهێنەری سروشتی بێهاوتای پێشكەش بە سەردانكەران دەكات، لەوانە سەهۆڵبەندان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئەمریکا لدووڤ بوونەوەرێن ئاسمانی دا دگەرێت

Lalish Duhok

وه‌تسئاپ تایبه‌تمه‌ندییه‌كی نوێ بۆ به‌كارهێنه‌رانی زیادده‌كات

Lalish Duhok

نیشانێن شێرپه‌نجێ بزانه‌!

Lalish Duhok